بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە عێڕاق دەکات
![بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە کونسوڵی فەڕەنسا لە عێڕاق دەکات](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250207003656_original_38.jpg )
ئێوارەی ئەمڕۆ٦-٢-٢٠٢٥، مامۆستا ''لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانی نەمر) پێشوازیکرد لە بەڕێز" یان برێم" کونوڵی فەڕەنسا لە عێڕاق، و شاندێکی یاوەری، لە سەردانێکی مەیدانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانی نەمر) یان بەسەر کردەوە، لە میانەی سەردانەکەی بەڕێزیان و لە دیدارێکدا، باس لە هەماهەنگی و گرنگی و ڕۆڵی زمانی کوردی و هاوکات زمانی فەرەنسی لە کۆمەڵگەی ناوبراو تاوتوێ کرا، شایەنی باسە، کونسوڵی وڵاتی فەڕەنسا لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو سەردانەی و لەنزیکەوە ڕۆڵ و گرنگی پەرەپێدانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کۆمەڵگەی (بارزانی نەمر) بەرز نرخاد و گووتی، ئاواتمانە پەرە بە هەردوو کەلتوری زمانی کوردی و فەرەنسی لە کۆمەڵگەی ناوبراو و قوتابخانەکان و ناساندنی هەردوو کەلتوور بە گرنگ دەڕوانین و هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافی کۆمەڵگەی ناوبراو خواست و دەستخۆشی لێکردن، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، وێڕای بەخێرهاینان، هیوای سەرکەوتنی بۆخوستن..