فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە سان دیێگۆ کەوتە خوارەوە.

فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە سان دیێگۆ کەوتە خوارەوە.

  

لە درێژەی ڕووداوە ئاسمانییەکان لە ئەمریکا، میدیاکانی ئەمریکا باسیان لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازی لە کەنداوی سان دیێگۆ کردووە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، فڕۆکەیەکی جەنگی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی سان دیێگۆ کەوتۆتە خوارەوە.

ئەم ڕووداوە دوێنێ لە نزیک وێستگەی ئاسمانی دەریایی نۆرس ئایلەند ڕوویداوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو فڕۆکەوانی فڕۆکە جەنگیەکە پێش ئەوەی بەر ئاو بکەوێت، لە فڕۆکەکە دەرچوون، دەستبەجێ  ئەو دووانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هەروەها هێزی دەریایی ئەمریکا ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکە دوو سەرنشینی هەبووە و هەردووکیان ڕزگاریان بووە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا، فڕۆکەکە لە جۆری Boeing AE-18G Growler بووە.

هۆکاری ئەم ڕووداوەش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەم دواییانەدا ڕووداوی ئاسمانی لە هەندێک ناوچەی جیهان بەتایبەت ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top