گردبوونەوەی ناڕەزایی جووتیاران لە لەندەن
ڕۆژی چوارشەممە ١2ی شوبات، جووتیارانی بەریتانیا بە تراکتۆرەکانیان و تەنانەت تانکی جەنگەوە لەبەردەم وەزارەتەکانی شاری وایت هاڵ لە لەندەن ڕێپێوانیان کرد، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە باجی نوێ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییە میراتییەکان.
ئەم ناڕەزایەتییە كە لەلایەن بزووتنەوەی کشتوکاڵی “ بەریتانیا ڕزگاربكەن ” بە سەرۆکایەتیی دامەزرێنەر لیز وێبستەر بەڕێوە چوو کە ئامانج لێی فشار خستنە سەر پەرلەمانتارانە بۆ گۆڕینی سیاسەتی توندوتیژی دژ بە جوتیاران و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کە بازاڕی سەرەکی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بەریتانیایە.
گوڵان: سەردار خەلیل