گرنگی بەشداری کردنی مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی

گرنگی بەشداری کردنی مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە وڵاتی ئیمارات.

دیدار و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکان، وەک لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە ئیمارات، دەرفەتێکی گرنگن بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکانی دیکەی جیهان و لایەنە بەشداربووەکان.
لەم دیدارانەدا، گفتوگۆکان سەبارەت بە فراوانکردنی هاریکارییە هاوشێوەکانە، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی و گەشەپێدان. ئەم گفتوگۆیانە گرنگییەکی تایبەتیان هەیە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە پێگەی ئابووری و دەستەبەرکردنی هەلی کار و گەشەپێدان بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەکەن.

بەشێک لە کاریگەرییە گرنگەکانی بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم دیدارانەدا بریتین لە:

1. پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان:
بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ وڵاتەکانی دیکەی جیهان.

2. فراوانکردنی هاریکارییە هاوشێوەکان:
لە گفتوگۆکاندا دەستەبەرکردنی هاریکارییە نوێیەکان لە بوارەکانی وەک وزە، کشتوکاڵ، تەکنۆلۆژیا و گەشتیاری چڕکراونەتەوە.

3. جەختکردنەوە لەسەر گەشەپێدانی ئابووری:
هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سەرنجی وەبەرهێنەران و بازرگانانی نێودەوڵەتی بەلای خۆیدا بکێشێت بۆ ئەوەی هەلی کار و گەشەپێدان بۆ دانیشتوانی هەرێم دابین بکات.

4. بەهێزکردنی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە:
بەشدارییەکانی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانی حکوومەتی ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی کاریگەری ئاشتی لە ناوچەکە و لە ئاستی جیهانیدا زیاتر دەکات.

5. تاوتوێکردنی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە:
لەم دیدارانەدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەو گۆڕانکارییانەدا کە ئەمەش بۆ خۆی کاریگەریی هەرێم لە گۆڕانکارییەکاندا دەخاتەڕوو.

مەسرور بارزانی لە پەراوێزی بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی چەندین دیداری گرنگ و پڕ بایەخی هەبوو لەوانە:

_ کۆبوونەوە لەگەڵ شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، جێنشینی دوبەی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و وەزیری بەرگری.
_ دیدار لەگەڵ عەبدولرەحمان بن محەمەد ئەلعوەیس، وەزیری تەندروستی و خۆپارێزیی کۆمەڵگەی ئیماراتی.
_ کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان.
_ دیدار لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوەیت.
_ کۆبوونەوە و دیداری شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی.
_ کۆبوونەوە لەگەڵ شێخە لەتیفە محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم سەرۆکی دەستەی هونەر و ڕۆشنبیریی دوبەی.
_ واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی ئیمارات و سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی و نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری.

کۆبەند

بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە ستراتیژ و ئامانجە گرنگەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، دیدارەکانیشی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، ئاسۆیەکی نوێ بەڕووی هەرێمی کوردستاندا دەکاتەوە، بەشێوەیەک کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی داهاتووی حکومڕانی دەبێت.
بە گشتی، بەشداری مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی هەوڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ بەرزکردنەوەی ڕۆڵ و پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا، هەروەها دەستەبەرکردنی پشتگیری و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی کورد و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان.

گرنگی بەشداری کردنی مەسرور بارزانی لە لوتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی
Top