هەولێرناوەندێكی بەهێزی ڕامياري و ڕاپرسی وبازرگانیه لە ناوچەكە بههۆی بهرقهراربونی ئهو ئارامیهی كه ههیهتی .
![هەولێرناوەندێكی بەهێزی ڕامياري و ڕاپرسی وبازرگانیه لە ناوچەكە بههۆی بهرقهراربونی ئهو ئارامیهی كه ههیهتی .](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250212214046_original_7.jpg )
ئەم مێژوه بە ڕۆژ و دوو ڕۆژ بنیات نەنراوە. هەولێر ئێستا ناوەندێكە بوەتە جێگای متمانە و بڕواو هێزو ئیرادە. خەڵكی هەولێر بەشێكن لەم دەستكەوتە چونكە خۆیان پارێزەری ئارامیهكهین وپهرۆشی گەشە و پێشكەوتنی ناوچەكەن. ئەوەیە خۆشەویستی خاك و نیشتمان و گەل. كاتێك هاوڵاتی هەستی بە بهرقهراری ئاسایش كرد بێگومان فیدباكی ئەو دڵسۆزی ئەبێت. ئەمەیە ڕۆشنبیری و تێگەیشتن كە خاك و مێژوو ئاڵا و خەبات و خوێنی شەهیدانت لا پیرۆز بێت. ههولێر سهر نهوی ناكات مردنێكی سهربهرزانه خۆشتره له ژیانێكی نۆكهری بۆ بێگانه. ئێمه دهژین له پێناو كوردایهتی و نیشتمان و ئامانجه پیرۆزو ڕهواكانی ئهم گهله ستهم دیدهیه. چهند عهیب و عاره كلكایەتی و نۆكەری و شوێن كەوتن ببیتە چاوساغی دوژمن بۆ داگیر كاری خاك و نیشتمانی خۆت. بۆ ئهو دوژمنهی ساتێك بۆی بچێته سهر ههموومان به من و تۆیشهوه لهناو ئهبات. ئەوهی تۆ دهیكهی جەهالەتە نەك ڕۆشنبیری ئایە ئەو هەنگاوەی مانگرتوانی پارێزگای سلێمانی هەنگاوێكی دروست بوو. یا بەرنامەیەكی بۆ داڕێژراو بوو. ئامانج تێكدان و ئاژاوە و بشێوی بوو. لەو بەشەی كە زۆربەی وڵاتانی جیهان نوێنەریان هەیە. ههولێر دڵی هەرێمەكەیە بۆ پرسە گرنگەكان و ڕاگۆڕینەوە لەسەر زۆربەی پێشهاتەكان و كێشەكانی ناوچەكە. تۆ بەناوی ڕۆشنبیریەوە دێیت هاتنت ئاسایی نیە مۆڵەتت وەرنەگرتوە. بە دروشم و پەلاماردان دێیت كامیرای بازگە دەشكێنیت چەند پاسێكتان هێناوە بە لۆگۆ و وێنەی ئێرانیەكان بەهاوبەشی لەگەڵ چەند كەسێكی عەرەب. هێشتا خۆتانیش نازانن بۆچی هاتون و چیتان ئەوێت. ئەگەر ئەمەتان پێ كوردایەتیە ئەوە هیچ پاساوێك هەڵناگرێت تەنانەت نەخوێندەوارێكی كوردیش دەزانێت نۆكەری و كلكایەتیەكی عیار بیست و چوارە. سوپاس بۆ دوابڕیاری شكاندنی مانگرتنتان مرۆف به دیالۆگ و تێگهیشتن دهتوانێت له ڕێگای نوێنهریهوه پهیامی ڕاست و دروستی خۆی بگهیهنێت. هاتن بۆ ههولێر بهو گوڕو تینهوه له هێرشێكی دهستهو یهخه دهچوو. لەگەڵ ئەوهشدا زمان درێژ بكەیت و ماف و ڕەوا بەخۆت بدەیت كە سەرتاپای خۆت هەڵەیە. مێژوو ئەزمونی چەند ساڵەی ئەم گەلە بخەیتە مەترسیەوە. ئەگەر دەڵین وانیە ئەوەتا وێنەو لێدوان و نوسینی مامۆستاكانتان ببینن چەند بە هەڵەی ئێوە دڵخۆشن و شاگەشكەن. داوا ئەكەن كوردستان هەڵبوەشێتەوە و وێران ببێت خاك و موڵك و ماڵی زهوتكراو بێت. هەر ئەوانەن شەو ڕۆژ بونەتە پاسەوان لە پەرلەمانی عێراق تاكو دژی هەموو مافێكی یاسایی و دەستوری كورد بوەستنەوە. ئەو دەست لەپشت دانەتان خۆشەویستی نیە بەڵكو بۆ چاندنی فیتنەو ئاژاوەو دوبەرەكیە . بیركردنەوەی ئەوان جۆرێكە ئێستاش وادەزانن سەردەمی فتوحاتی ئیسلامیە كە هەمیشە چاویان لە داگیركاری و تاڵان و بڕۆیە بۆ خۆیانی حەڵاڵ ئەكەن. ئهو گروپانهی كە هێشتا كێشەیان لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل و زۆربهی وڵاتانی جیهان هەیە و بە پیاوی ئێران ناسراون. كەواتە برای ڕۆشنبیر تۆ پیاوی پیاوەكەی ئێرانی بەداخەوە كورد لەم سەردەمە خۆی لێ ون ببێت و ڕێگای ڕاستی ونكردبێت و هەڵە بكات. ئەجندای بەكرێ گیراوەكان جێبەجێ بكات. كوردستانەكەی خۆت لێ ببێت بە دوژمن و بڕوا بە دژوو نەیار بكەیت. ئەوانەی ئێستا ڕۆڵی جاكیشان و ئارنۆڵد ئەبینن ڕۆژێك لەبەر چاوی هەموان ڕادیۆیەك دووبارە ئەكەنەوە بەداخەوە. نیگەرانی لەوە دایە كلكی تەورەكەمان لە دارەكەیە ئەگینا پێشتر سیناریۆی زۆر ئەنجام درا لەو ڕوەوە خۆیان بەهەموو جۆرێ تاقی كردوەتەوە سەرجەم شكستیان هێنا. ئێستاش لەهەموو هەوڵێك دەدۆڕێن چونكە هەولیر ڕاستەو خوداو متمانەی گەل و هێزی خۆی هەیە و لە ئاست نێودەوڵەتیش پێگەی بەهێزە و مەترسی لەسەر نیە بهرهو لوتكه له ههڵكشاندایه ئەوەی لە ئێستا مەترسی لەسەرە ئێران و پیاوهكانیهتی نەك هەولێر.