هه‌رێمى كوردستان و پانۆراماى پلانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى تره‌مپ: خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆلۆژییاى پێداگۆگى
![هه‌رێمى كوردستان و پانۆراماى پلانه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى تره‌مپ: خوێندنه‌وه‌یه‌كى سایكۆلۆژییاى پێداگۆگى](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250212214645_original_7.jpg )
له دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا و ده‌رچوونى دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك براوه‌ى هه‌ڵبژاردن، وه‌كچۆن زۆرجار له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیش ئه‌و كاره‌ى كردبوو، تره‌مپ لێدوانێكى پێشكه‌شكرد كه تیایدا ئاماژه‌ى به چه‌ند خاڵێكى گرنگ، و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش به‌شێك له نه‌خۆشییه په‌روه‌رده‌یى-كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مریكى دا، كه به‌ر له ئێستا سه‌رۆكه‌كانى دیكه‌ى ئه‌م وڵاته بایه‌خێكى ئه‌وتۆیان پێنه‌دابوو، و ئه‌و لێدوانانه‌ش ده‌بنه دۆكتۆریه‌نى تره‌مپ له داهاتوودا، و ئه‌وه‌ش به مه‌رجێك گۆڕانكارى و رووداوه سیاسى و له‌شكه‌رییه‌كانى ناوچه‌كه و جیهانى رێگه به سه‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆگرامه و دۆكتۆریه‌نه بده‌ن.
لێره‌دا به‌شێك له‌م خاڵانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه چۆن ده‌كرێ سوود له‌م گۆتاره و خاڵه به‌هێزانه، و به‌تایبه‌ت له بوارى سایكۆلۆژییاى پێداگۆگیى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرین، چونكه وه‌ك ده‌زانین كۆمه‌ڵگه و وڵاتان وێراى جیاوازییه‌كان به‌ڵام خاڵى هاوبه‌شیان هه‌یه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه به بوێرییه‌وه ده‌بێ بگۆترێ چاره‌سه‌رییه‌كانیشیان لێكده‌چن:
1-فێركردنى زانست و په‌روه‌رده: تره‌مپ ئاماژه‌ى به‌و راستییه‌نا كه ده‌بێ منداڵانى ئه‌مریكى سه‌ربارى فێركردنى خوێندن و نووسین، فێرى زانسته جیاوازه‌كانى وه‌ك جۆگرافیا و مێژوو و بیركارى و ... هتد، بكرێن، و ئه‌وه له كاتێكدایه كه له سیسته‌مى ئه‌مریكادا له‌م رووه كه‌موكۆڕى هه‌یه و پشتگوێ خراوه. تره‌مپ پێیوایه ده‌بێ هه‌وڵه‌كانى شوشتنى مێشكى منداڵانى ئه‌مریكا له‌بار ببرێن، چونكه ئه‌م كاره قێزه‌وه‌نه له به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانى ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار و كوشنده، و منداڵانى ئه‌مریكا به شێوازێكى هه‌ڵه په‌روه‌رده ده‌كرێن.
و شرۆڤه‌كارانى وه‌ك دكتۆر حیسام نۆزه‌رى، پرۆفیسۆرى زانستى بایلۆژى و رۆژنامه‌ڤان، پێیانوایه یه‌كێك له‌و كێشه و گرفته دیارانه دیارده‌ى تێكدانى شێرازه‌ى په‌روه‌رده‌ى ره‌گه‌زییه له‌و وڵاته، كه ماوه‌یه‌كه ئاراسته‌یه‌كى گوماناوى و خراپ و تێكده‌رانه‌ى گرتووه‌ته‌به‌ر و جۆرێك له گۆمان و دوودڵى لاى منداڵانى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به ره‌گه‌زى راسته‌قینه‌ى خۆیان دروست كردووه، به جۆرێك كه منداڵان و قوتابییان نكۆڵى له ره‌گه‌زى راسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى نه‌خوازراو و به بێ ره‌زامه‌ندى دایكان و باوكانیان ره‌گه‌زى خۆیان ده‌گۆڕن یان باشتر بڵێین تێكده‌ده‌ن. ئه‌و ره‌وته كه به جۆرێك له جۆره‌كان شۆڕشێكى كه‌لتوورى و فه‌رهه‌نگى، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڵه بوو كارى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه دوودڵى و ترس و نیگه‌رانیى كردبووه به‌شێك له ستراكتوور و پێكهاته‌ى كه‌سێتى و سایكۆلۆژیاى تاكى ئه‌مریكى و به تایبه‌ت منداڵان. و ئه‌و تراژێدیایه كاتێك زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند و زیاتر به‌ده‌ركه‌وت كه له كاتى سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا-كۆڤید 19 تێكراى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى سه‌ر به سیسته‌مى ته‌ندروستى بوون، ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان زیاتر له ئاستى خۆى به مه‌ترسى هه‌ژماركرد، له كاتێكدا و به پێى ئه‌زموون و توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتبوو كه ئه‌م ڤایروسه كه‌مترین زیان به منداڵان ناگه‌یه‌نێ، و ئه‌مه له كاتێكدابوو كه به هزاران قوتابخانه داخران و مه‌لیۆنه‌ها قوتابى له خوێندن بێبه‌شكران، و ئه‌مه خۆى ده‌رخه‌رى ئه‌و راستیه‌بوون كه سیسته‌مى ته‌ندروستى له ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت له وڵاتانى دیكه‌یش، كه هه‌مان سیاسه‌تى په‌یره‌و كردبوو، شكستخواردوون. چونكه له‌و قۆناغه‌دا ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو پاشه‌كشه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، و ته‌نانه‌ت گۆرزێكى كوشنده به‌ر سایكۆلۆژیاى كه‌سێتى منداڵان كه‌وت، كه ئاسه‌واره‌كانى تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێ له‌نێو نه‌چووه. ده‌بێ ئه‌و ئه‌زموونه بۆ ساڵانى داهاتوو له جیهان له‌به‌رچاو بگیرێت و دووباره نه‌بێته‌وه.
2-فێركردنى هه‌ستى نیشتماندۆستى: تره‌مپ له به‌شێكى دیكه‌ى گۆتاره‌كه‌یدا جه‌ختى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێ منداڵانى ئه‌مریكا فێرى وانه‌ى وه‌ڵاتپارێزى و نیشتماندۆستى بكرێن و فێر ببن چۆن وڵات و نیشتمانى خۆیان خۆش بوێ. شرۆڤه‌كاران پێیانوایه كه دۆخى ئه‌م لایه‌نه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له‌م وڵاته له ساڵانى رابردوو و دواییدا پاشه‌كشه‌ى هه‌بووه. هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى كه تووشى هه‌ندێ وڵاتى وه‌ك رووسیا و چین و ... هتد، بووه. وه‌ك ده‌زانین چین خاوه‌ن شارستانیه‌تێكى چه‌ند هزار ساڵه‌یه، به‌ڵام سیسته‌مى سیاسیى ئێستاى چین به جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت و بانگه‌شه ده‌كات و منداڵانى ئه‌و وڵاته تێده‌گه‌یه‌نێت كه گۆایه مێژووى چین له سه‌رده‌مى ( مائۆ) و پارتى كۆمۆنیستى چینه‌وه ده‌ستیپێكردووه و مێژووى شارستانیه‌ته‌كه‌ى خۆى پشتگۆێ خستووه و ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده‌یه.
و ئه‌گه‌ر ته‌ماشه‌ى مێژووى ئه‌مریكاش بكه‌ین ده‌بینین كه مێژوویه‌كى دره‌وشاوه‌یه، به‌ڵام له ساڵانى رابردوو هه‌وڵدراوه ئه‌م مێژووه بشێوێندرێت و به جۆرێكى دیكه پێشانى قوتابیان بدرێت. و تره‌مپ هه‌ست به‌م خاڵه لاوازییه ده‌كات و پێیوایه ده‌بێ شكست به‌م هه‌وڵه نه‌زۆكانه بهێندرێت و رێنسانس و شۆڕشێكى نوێ تیایدا بكرێت و منداڵانى ئه‌مریكا فێرى خۆشه‌ویستى وڵات و نیشتمانه‌كه‌یان بكرێن و وه‌ك شرۆڤه‌كاران بۆى ده‌چن ئه‌و ده‌زانێ كه هه‌ر كاتێك ئه‌م هه‌سته له لاى منداڵانى ئه‌مریكا و تاكه‌كانى نه‌مێنێ و لێیان بسه‌ندرێت، له‌نێوچونى ئه‌و وڵاته مسۆگه‌ر و ئاسانتره.
به‌داخه‌وه له هه‌رێمه‌كه‌ى ئێمه‌ش هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگه‌ى سیاسى و راگه‌یاندن، به ئه‌نقه‌س و پلان بێ یان له ناهۆشیارى، هه‌وڵده‌ده‌ن كه تاك و به تایبه‌ت منداڵان و لاوانى كورد به چاوێكى كه‌م و نه‌شرین ته‌ماشه‌ى خۆیان و نه‌ته‌وه و مێژووى خۆیان بكه‌ن. به‌ڵام تره‌مپ پێیوایه ده‌بێ هانى منداڵانى ئه‌مریكا بدرێت تا بزانن كه ئه‌مریكا مێژوویه‌كى شكۆدارى هه‌یه و خزمه‌تى زۆرى مرۆڤایه‌تى و به‌تایبه‌ت زانستى كردووه. به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێ منداڵانى كورد فێرى ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌گه‌رچى میلله‌تى كورد كه‌متر وه‌ك وڵات و كیانێكى ئازاد و سه‌ربخۆ بوونى هه‌بووه، به‌ڵام مێژوویه‌كى دره‌وشاوه‌ى هه‌یه و به هزاران زاناى كورد به زمانى باوى سه‌رده‌مى خۆیان به‌رهه‌مى زانستیان پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تى كردووه و به درێژایى مێژوو به‌شێك بووه له شانازى و هێزى ناوچه‌كه و ده‌ستكه‌ته‌كانى هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى كه تیایدا ژیاوه.
ده‌بێ منداڵانى ئێمه‌ش هاوتاى منداڵێكى ژاپۆنى بێ، كه به جۆرێك په‌روه‌رده و فێركراون و گووشكراون كه ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته پارچه كاغه‌زێك له كه‌سێكه‌وه به‌رببێته‌وه سه‌ر عه‌رز چه‌ند كه‌س به‌یه‌كه‌وه پڕده‌ده‌ن تا ئه‌و پارچه زبڵه له‌سه‌ر خاك هه‌ڵگرن و رێگه له پیسبوونى ژینگه‌ى خۆیان بگرن. بۆ نابێ وا بین. بۆ نابێ ئاستى خۆشه‌ویستیمان بۆ وڵات وه‌ك ئه‌وان به‌رز بێ و وه‌ك ئه‌وان شار و وڵات به هى خۆمان بزانین؟
3-ئارامى و ئاسووده‌یى قوتابییان و قوتابخانه‌كان: تره‌مپ له به‌شێكى دیكه‌ى گۆتاره‌كه‌یدا جه‌خت له پاراستن و دابینكردنى ئارامى و ئاسایش بۆ تاكى ئه‌مریكى و به‌تایبه‌ت منداڵانى ئه‌مریكا ده‌كات. دیاره ئه‌و ده‌یه‌وێ بیر خۆى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و خه‌ڵكى ئه‌مریكا بهێنێ كه تا چه‌ند ئه‌و وڵاته به‌گشتى و به‌تایبه‌تیش سه‌نته‌ره‌كانى په‌روه‌رده‌یى و فێركردن تیایدا به‌ده‌ست دوو مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌ى وه‌ك ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌كه بێ مۆڵه‌ته‌كان ده‌ناڵێنێ، و تاوانه‌كانى ئه‌م دوو فاكته‌ره هه‌واڵى ناخۆشى راگه‌یاندنه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یه كه رۆژانه په‌خش و بڵاو ده‌كرێن، كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌و راستیه كه ئه‌م دوو لایه‌نه مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ن به‌سه‌ر ئارامى و ئاسایشى ئه‌م وڵاته و به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌كان، به جۆرێك كه زۆر به ئاشكرایى بازرگانیان پێوه ده‌كرێت و له نێو قوتابخانه‌كان بوونیان هه‌یه، و وه‌ك توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌نجامى زۆر خراپى له‌سه‌ر كه‌سێتى و سایكۆلۆژیاى هنداڵان هه‌بووه. به‌پێى شرۆڤه‌كاران و پسپۆران تره‌مپ هه‌ست به‌وه ده‌كات كه ده‌بێ سه‌رچاوه‌ى ئه‌م دوو مه‌ترسییه وشك بكرێن. چونكه ئه‌و ده‌زانێ كه بازرگانانى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێ هه‌ر له سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه ئالۆده‌ى ئه‌م مادانه بكرێن چونكه له‌و قۆناغه ئاسانتره ئه‌و كاره بكرێت و دواتر تاكه‌كان به ئاسانى ئالۆده ده‌بن و ناچارى به‌كارهێنانى ده‌بن و بازاڕیان گه‌رمتر ده‌بێ. وه‌ك ده‌زانین و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به به‌رده‌وام ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له گۆتارى خۆیدا له دیدارى پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندى ئاشتى و ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست (مێپس-2024- MEPS) له شارى دهۆك زۆر به تێروته‌سه‌ڵى باسى لێوه‌كرد و تیشكى خسته‌سه‌ر، به‌شێكى ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره له هه‌رێمى كوردستانیش سه‌ریهه‌ڵداوه و گه‌یشتووه‌ته ئاستێكى مه‌ترسیدار و به راده‌یه‌ك كه له هه‌ندێ ناوچه‌ى هه‌رێمه‌كه‌مان، بۆ نموونه پارێزگاى سلێمانى، كارگه‌ى دروستكردنى هه‌ندێ جۆرى ماده‌ى هۆشبه‌ر دانراوه، و ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێ كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاوڕێكى لێبده‌نه‌وه و به تووندترین شێوه له دژى بوه‌ستن و كار بۆ ته‌شه‌نه‌نه‌كردنى و كۆنترۆڵكردنى بكه‌ن و به تایبه‌ت له سه‌نته‌ره‌كانى په‌روه‌رده‌یى و قوتابخانه‌كان.
له لایه‌كیتره‌وه له ئه‌مریكا دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدارتر سه‌ریهه‌ڵداوه كه هه‌ڕه‌شه له ئارامى و ئاسایشى قوتابخانه‌كان ده‌كات، و ئه‌ویش زاڵبوونى پرۆتۆكۆڵى سه‌پێنراوه له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نى مافیایى به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه منداڵانى ئه‌مریكا ناچارده‌كرێن پابه‌ندى ئه‌م پرۆتۆكۆله ناوازانه بن كه دژى بنه‌ماكانى كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و كه‌سێتى و سایكۆلۆژیاى تاكى ئه‌مریكین. و له هه‌مووى خراپتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ر منداڵ و كه‌سێك پابه‌ندیان نه‌بێ جێگه‌ى له قوتابخانه و كۆمه‌ڵگه نابێته‌وه و كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌خرێته به‌رده‌م كار و ره‌فتار و جووڵه‌كانى رۆژانه‌یان. تره‌مپ پێیوایه ده‌بێ رێگه له‌م هه‌وڵه كوشنده‌یه بگیرێت و ئارامى و ئاسایش بۆ تاك و منداڵانى ئه‌مریكا بگه‌ڕێنرێته‌وه.
4-گرنگیپێدان به فێركردنى پراكتیكیى قوتابییان: تره‌مپ له به‌شێكى دیكه‌ى گۆتاره‌كه‌یدا بایه‌خ به لایه‌نێكى گرنگى په‌روه‌رده و پێداگۆگیاى منداڵان و گه‌شه‌پێدانى سایكۆلۆژیایان ده‌كات كه ئه‌ویش بریتییه له پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌ك كه به پراكتیك و كردارى فێرى زانست ببێ، و به واتایه‌كیتر بتوانێ ئه‌و زانسته‌ى كه له قوتابخانه وه‌رده‌گرێ به‌شێوه‌یه‌كى پراكتیكى بتوانێ له ژینگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژیانى رۆژانه‌یدا پیاده‌ى بكات و به‌كارى بهێنێ و سوودى لێوه‌ربگرێ، بۆ خۆى و بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى. به بڕواى شرۆڤه‌كاران مه‌به‌ست لێى ئه‌وه‌یه كه قوتابیان دواى دوانزده ساڵ خوێندن و ماندیبوون، بتوانن له قۆناغى داهاتووى ژیانیان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌یان دروست بكه‌ن، و ئه‌وه‌ش وا ده‌خوازێ كه ئه‌وان فێرى رێبه‌رایه‌تى و پێشه‌نگبوون بكرێن، وه‌ك زۆرێك له رێبه‌رانى گه‌نج. ته‌نانه‌ت تره‌مپ له‌و گۆتاره دا راسته‌وخۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یه‌وێ سنوورى ئه‌و كاره بگه‌یه‌نێته ئاستێك كه منداڵ و تاكى ئه‌مریكى سه‌ركه‌وتووترین مرۆڤه‌كان بن. دیاره تره‌مپ له‌یادى نه‌كردووه كه ئه‌مریكا وه‌ك بێشكه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى پراگماتى، خاوه‌ن بیرۆكه‌ى جوانى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى تاكه ئه‌مریكییه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، كه بایه‌خ به مرۆڤێك ده‌دات كه نموونه‌ى كه‌سێتى و سایكۆلۆژیاى بوونه‌وه‌رێكى پشتبه‌ستوو به خۆى و تواناكانى خۆى و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ن كه به‌هێزى ده‌كه‌ن و هانیده‌ده‌ن كه‌سێك بێ جگه له به‌رهه‌مهێنه‌ربوون، خه‌مخۆرى خاك و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌ى بێ. هه‌مان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ى كه توانى له ماوه‌یه‌كى زۆر كه‌مى پاش جه‌نگى جیهانیى دووه‌مدا ئه‌مریكا بكاته به‌هێزترین زلهێزى ته‌كنه‌لۆژیا و زانست و ئابوورى و له‌شه‌كه‌ریى جیهان. هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێ كه دووربوونى ئه‌م وڵاته له چه‌قى ململانێ و جه‌نگه‌كه و هه‌روه‌ها كۆچى هزاران زاناى بلیمه‌تى رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت له‌دواى جه‌نگه‌كه‌ش هۆكارى دیكه‌ى پێشكه‌وتنى ئه‌م وڵاته بوون. به‌ڵام نادیده‌گرتنى كاریگه‌ریى به‌هێزى بنه‌ماكانى فه‌لسه‌فه‌ى پراگماتیش دووره له لۆژیك و ویژدان.
له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیش بنه‌ماكانى ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه له ئارادا هه‌یه و ده‌بێ له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ییدا له‌به‌رچاو بگیرێن، و به‌شێكى ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى به‌رێز مه‌سرور بارزانى لێره و له‌وێ و له میانه‌ى كردنه‌وه‌ى پرۆژه جیاوازه‌كان و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به گه‌شه‌ى تواناییه‌كانى گه‌نجان، خرانه روو و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه هه‌رێمى كوردستان بناغه و ویستى به جێگه‌یاندنى بیرۆكه‌ى هاوشێوه‌ى هه‌یه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ئایینده‌دا زیاتر بایه‌خى پێبدرێت، تا كاریگه‌ریى زیاترى به‌سه‌ر كه‌سایه‌تى و سایكۆلۆژیاى تاكى كوردى و به تایبه‌ت قوتابیان و منداڵان، و به به‌رجه‌سته‌كردنى تواناكانى له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه‌یدا هه‌بێ.
5-په‌روه‌رده و فێركردن و لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌ى: تره‌مپ له به‌شێك له گۆتاره‌كه‌یدا گله‌یى له سیسته‌مى په‌روه‌ردیى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م وڵاته سێ ئه‌وه‌نده‌ى وڵاتانی‌تر خه‌رجى په‌روه‌رده ده‌كات، كه‌چى په‌روه‌رده‌ى وڵاته‌كه‌ى له پاشه‌كشه‌دایه. به‌و پێیه‌ى كه ئه‌مریكا وڵاتێكى به‌رفراوانه، تره‌مپ داكۆكى و جه‌خت له‌وه‌ده‌كات كه ده‌بێ هه‌ر ویلایه‌تێك سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێ و نابێ سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ییه‌كه‌ى له جۆرى ناوه‌ندێتى بێ. چونكه هه‌ر ویلایه‌تێك تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه و جیاوازه له‌وانیتر، و ده‌توانێ سیسته‌مێكى تایبه‌ت به خۆى هه‌بێ كه بگونجێ له‌گه‌ڵ ئه‌و تایه‌تمه‌نیانه‌ى كه هه‌یه‌تى و به‌تایبه‌ت لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى، و هه‌ربۆیه‌ش، وه‌ك شرۆڤه‌كاران بۆى ده‌چن، واز له سیسته‌مى كۆنترۆڵى په‌روه‌رده له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه بهێنرێت، و هه‌ر ویلایه‌تێك پرۆژه‌ى تایبه‌تى بۆ خۆى هه‌بێ، كه له لایه‌ن شوێنێكى تره‌وه به‌سه‌ریدا نه‌سه‌پێنرابێ. و هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كاران پێیانوایه ده‌بێ بنه‌ماكانى پاداشتكردن و سزادان له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌دا په‌یره‌و بكرێ تا به‌هۆیه‌وه ئه‌وانه‌ى ئه‌زموونێكى سه‌ركه‌وتوویان هه‌یه خه‌ڵات و پاداشت بكرێن و ئه‌وانه‌ى كه‌مته‌رخه‌من سزاى تووندى كارگێڕى وه‌بگرن و ئه‌مه له په‌روه‌رده و فێركردندا ببێته فاكته‌رى كاریگه‌ر بۆ به‌رزكردنى ئاستى په‌روه‌رده و فێركردن.
تره‌مپ هه‌ست به پاشه‌كشه‌ى سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى وڵاته‌كه‌ى ده‌كات، و له پلانى دایه ئه‌م سیسته‌مه بگه‌یه‌نێته باشترین ئاستى خۆى. ئه‌مه له كاتێكدایه، كه هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا له سایه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى پراگماتیزم و به هه‌وڵى زانایانى وه‌ك واتسۆن و جۆى دێیڤى و ...هتد، له كاتى خۆیدا سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى ئه‌مریكا یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین و سه‌ركه‌وتووترین سیسته‌مه‌كانى په‌روه‌رده له جیهاندا بووه. و ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌سۆڕمانه تره‌مپ به‌نیازه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سوود له تواناكانى ئیلون ماسك، سه‌رمایه‌دارى ئه‌مریكى، وه‌ربگرێ. بێگۆمان ماسك به‌و ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتوویه‌ى كه له بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا و بۆشایى ئاسمان و ... هتد،ا هه‌یه‌تى ده‌توانێ گۆڕانێكى مه‌زن له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى ئه‌مریكا دا دروست بكات. و دوور نیه و وه‌ك شرۆڤه‌كاران بۆى ده‌چن و له‌م روانگه‌یه‌وه سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى وڵاته‌كه‌ى خۆى بۆ جۆرى لائیسیته بگۆڕێ، ئه‌گه‌ر بتوانێ و سه‌ركه‌وتوو بێ. و بێگۆمان ئه‌و كات خاڵێكى وه‌رچه‌رخانى دیكه تیایدا تۆمار ده‌كات، چونكه وه‌ك ده‌زانین لائیسیته وه‌ك پێناسه بریتییه له بڕینى ده‌ستى خۆرافات و هزره دوور له لۆژیك و بنه‌ماكانى زانستییه له هه‌موو كایه‌كانى دام و ده‌زگاكانى حكومى و میرى و به‌تایبه‌ت سه‌نته‌ره‌كانى په‌روه‌رده‌یى و فێركردن، و به‌پێچه‌وانه‌ى تێگه‌یشتنى هه‌ڵه‌ى هه‌ندێ كه‌س و خه‌ڵك له چه‌مك و واتاى لائیسیته، ئه‌م سیسته‌مه دژى بیروباوه‌ره ئایینییه‌كانى خه‌ڵك نیه، بگره رێزیان لێده‌گرێ و له‌ویش زیاتر رێز له خۆدى مرۆڤ ده‌گرێ و بوار ده‌داته مرۆڤه‌كان كه ده‌ربڕین له خۆیان بكه‌ن و و خۆیان بڕیاره‌كانى خۆیان بده‌ن و هه‌روه‌ها پشتیوانیش له‌و بڕیارانه ده‌كات. ئه‌و سیسته‌مه جه‌خت له‌وه ده‌كات كه ده‌بێ په‌روه‌رده و فێركردن و پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى، كه خۆى له خۆیدا یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانى سایكۆلۆژى و به‌تایبه‌ت سایكۆلۆژیاى پێداگۆگى، هاوشان له‌گه‌ڵ فێركردنى بابه‌ته‌كانى زانستیى وه‌ك جۆگرافى، و مێژوو، و بیركارى، و ... هتد، قوتابیان فێرى ئه‌وه بكه‌ن كه چۆن خۆیان خۆیان فێر بكه‌ن و چۆن فێرى بیركردنه‌وه، و ئینجا بیركردنه‌وه‌ى جۆرى ره‌خنه‌گر (critical thinking) بن و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر بیروباوه‌ره‌كانى خۆیان بده‌ن نه‌ك له لایه‌ن كه‌س و لایه‌نیتره‌وه به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێن.
وه‌ك تره‌مپ و شرۆڤه‌كاران بۆى ده‌چن دیاره ئه‌و سیسته‌مه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن ده‌توانێ باشترین هه‌ڵبژارده بێ بۆ په‌روه‌رده‌ى ئه‌مریكا، كه بتوانێ پاش ساڵانێكى پڕ له شڵه‌ژان، ببێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته زلهێزه جارێكی‌تر هه‌ڵسێته سه‌ر پێیه‌كانى خۆى و سه‌ر له نوێ ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى ماوه‌ى ساڵانێك بوو تووشى ئیفلیجى ببوو، هه‌ڵته‌كێنێ، و جارێكی‌تر گۆڕوتینێكى بداتێ و جه‌سته‌ى خه‌سته و ماندووى زیندوو بكاته‌وه، و دیسانه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى پراگماتیزم، ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ى به هه‌وێنى پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌م وڵاته هه‌ژمارده‌كرێت، له‌م وڵاته سه‌ربخاته‌وه.
و ئێمه‌ش له هه‌رێمى كوردستان، ده‌توانین سوود له یه‌ك به یه‌كى ئه‌و بنه‌مایانه وه‌ربگرین و به پیاده‌كردنیان له سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردنى خۆمان جگه له پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى لێهاتوو و وریا، كه به هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تى، تاكێكى پراگماتیك و كردارى، و له هه‌مانكاتدا نیشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتدۆست و پرسیاركار و لێگه‌ڕ، بناغه‌یه‌ك بۆ سایكۆلۆژیاى تاكى كۆمه‌ڵگه‌مان دابڕ‌ێژین، تا بتوانێ وه‌ك تاكێكى وڵاتانى پێشكه‌وتوو و سه‌ركه‌وتووى ئه‌م جیهانه هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى و ئارامى و ئاسایش و ئازادى و سه‌ربه‌رزى بكات، و ئه‌وانه هه‌مووى ئه‌و ئامانجانه‌ن كه زانست به‌رده‌وام جه‌ختى لێوه ده‌كات و هه‌وڵى بۆ ده‌دات، و جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى له دیمانه و گۆتاره‌كانى خۆیدا دوپاتى ده‌كاته‌وه و خۆیان له به‌شێكى فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى جه‌نابیان، و ته‌نانه‌ت دروشمه‌كانى پارتى دیمۆكراتى كوردستان له دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا بینى. *پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ