سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبووەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنەڕاڵ کیڤن لیهی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا کۆبووەوە. هەردوو لا "دەستبەکاربوونی هەردوو فیرقەی سێ و و چواری پێشمەرگەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێسمەرگە بە گرنگ لە قەڵەم دا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئه‌منيى عێراق و سووريا، جووڵه و هه‌ڕه‌شه‌كانى رێكخراوى تيرۆرستيى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوايين هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه کراوە.
لێكه‌وته‌كانى دۆخى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و گۆڕانكارييه‌كانى سووريا و كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بوو.