دووانەی لە لایەنی زانستیدا

دووانەی لە لایەنی زانستیدا

لەدایكبوونی دووانە، دیاردەیەكە لە ناو مرۆڤەكان و هەندێك لە ئاژەڵە شیردەرەكانی تریشدا. تەنیا بە ڕێژەیەكی 3%ی مرۆڤەكان منداڵی دووانەیان دەبێت. پێشتر وا دادەنرا كە دیاردەی لەدایكبوونی دووانە، شتێكی دەگمەنە، لەبەر ئەوەی لە ڕەچەڵەكدا ئەو دیاردەیە لە دیاردەی (یەك دانە بێچوو خستنەوە) هاتووە. بەڵام، وەك لە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی نوێدا دەركەوتووە، ڕاستییەكەی شتەكە بە پێچەوانەوەیە، واتە وەختی خۆی زۆربەی زۆری شیردەرەكان زیاتر دووانەیان دەبوو وەك لە خستنەوە یەك دانە. لەناو شیردەرەكاندا دیاردەی (یەك بێچوو خستنەوە)، لە دوا ٦٠ ملیۆن ساڵ بەملاوە زیادی كردووە. ئاژەڵە شیردەرەكان بە یەك ڕێژەی هاوبەش بێچوو ناخەنەوە. هەر بۆ نموونە، زۆربەی زۆری پرایمەتەكان (مەیموون و ئەیپ و ئاسك و هتد) زیاتر یەك بێچوو دەخەنەوە، بەڵام چەندین ئاژەڵی دیكەی شیردەرە وەك (سەگ و گورگ و ڕێوی و چەقەڵ (بە گشتی ئەوانەی بە canids ناسراون)، لەگەڵ پشیلەكان (felids) و هتد) چەندین بێچوو دەخەنەوە لە هەر كاتێكدا. گرنگە ئاگادار بن، لەگەڵ ئەوەشدا كە پرایمەتەكان زیاتر یەك بێچوو دەخەنەوە لە هەر جارێكدا، بەڵام چەندین جۆری پرایمەتەكانی وەك lemurs، lorises و galagos و هەموو جۆرەكانی marmosets و tamarins هەن كە دووانەیی دەخەنەوە. لە ڕێگەی كۆكردنەوەی زانیارییە فایلۆجێنیتیكییەكان و بەراوردكردنی هەلومەرجی ئاژەڵە شیردەرەكانی ئەمڕۆ و ئەژدادەكانیان، دەركەوت (یەك بێچوو خستنەوە) تا ئاستێك دیاردەیەكی نوێیە و لە شێوازی خستنەوەی دووانەییەوە هاتووە. دەركەوت نزیكەی ٦٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر زۆربەی زۆری شیردەرەكان بە شێوازی دووانەیی بێچوویان دەخستەوە.

 

 

Top