ڕووسیا و سوریا ڕێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا
ڕووسیا و سووریا ڕێککەوتن لەسەر درێژەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنە پەیوەندیدارەکان لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق.
دوێنێ شاندێک بە سەرۆکایەتی ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نوێنەری تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا، سەردانی دیمەشقی پایتەختی ئەم وڵاتەیان کرد و لەگەڵ ئەحمەد ئەلشۆرا، سەرۆکی حکومەتی نوێ لە سوریا کۆبووەوە.
هەروەها ئەسەد حەسەن شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا و ماهر ئەلشۆرا، وەزیری تەندروستی سوریاش لەم دیدارەدا ئامادە بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە شاندی ئەم وڵاتە ئاماژەی بە پشتیوانی مۆسکۆ بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری سوریا ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە پێویستەکان لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە.
لەم دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لەوە کردەوە کە سوورییەکان بە دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سیاسی سەقامگیر لە چوارچێوەی وتووێژی گشتگیر بە بەشداریی هەموو گرووپە سیاسی و نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەم وڵاتە، کێشە ناوخۆییەکانیان چارەسەر بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنی پەیوەندیدار لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان مۆسکۆ و دیمەشق.
گوڵان: سەردار خەلیل