نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا؛ 'کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن'

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا؛ 'کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن'

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لەبارەی چەند تەوەرێک کۆبوونەوە و بیروڕایان گۆڕییەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی 'کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن'.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-1-2025) له‌گه‌ڵ پاتريك دوورێل، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق، لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێ "دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا و تيمه‌كانى هه‌ردوولايان تاوتوێ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و ده‌ستوور."

هه‌ردوولا بيروبۆچوونيان لەبارەی دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى و پرسى كورد له‌و وڵاتە‌ تاوتوێ كرد.

له‌مباره‌يه‌وه‌ لە کۆبوونەوەکەدا "جه‌خت له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كده‌نگيى كورد و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته جيا‌جیاكان له‌ سوورياى نوێدا" کرایەوە.

گرنگیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسووڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.

Top