فەڕەنسا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزا بەسەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنێت

فەڕەنسا داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزا بەسەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیدا بسەپێنێت

 

ڕۆژی دووشەممە 27 ی کانوونی دووەم، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند: کە داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات سزای ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بدات کە دەستیان هەبووە لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی فەڕەنسا.

لە… ساڵانی ڕابردوو، وڵاتانی ڕۆژئاوایی و شرۆڤەکارانی سیاسی چەندین جار ڕەخنەیان لە ڕژێمی ئێران گرتووە بەوەی کە سیاسەتی "بارمتە" بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی و دارایی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە کار هێناون.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێش کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل گوتی: "ئەمڕۆ پێشنیار دەکەم ئەو کەسانەی بەرپرسیان لە دەستگیرکردنە نایاساییەکانی چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتی ئەوروپا سزا بدرێن."

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەروەها سەبارەت بە سوریا گوتی: کە هاوتەریب لەگەڵ هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ دامەزراندنی سەقامگیری لەم وڵاتەدا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ڕەنگە هەندێک سزا هەڵبگیرێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top