لەهێرشێکی خۆکوژی لە وڵاتی نەیجیریا 27 هێزی ئەمنی کوژران
سەرچاوە میدیاییەکان باسیان لەوە کردووە کە لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی کوشندە لە نەیجیریا لانیکەم ٢٧ هێزی ئەمنی کوژراون.
بە پێی سەرچاوە میدیاییەکان ، فەرماندەیەکی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەش لەم هێرشەدا کوژراوە.
هەروەها لەم ڕووداوەدا چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکرێت کە بارودۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و ڕەنگە ژمارەی کوژراوان زیاتر بێت.
دەوترێت ئەم هێرشە خۆکوژییە لەلایەن "جیهادییەکان" لە نەیجیریا ئەنجامدراوە.
بەرپرسانی ئەمنی ئەم هێرشەیان بە یەکێک لە ڕووداوە کوشندەکانی ئەم وڵاتە وەسف کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چەکدارانی "بۆکۆحەرام" ساڵانێکە دژی حکومەتی ئەم وڵاتە کاردەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل