بەهۆی بۆردومانی نەخۆشخانەیەک دەیان کەس کوژران
ڕۆژی یەکشەممە 26 ی کانوونی دووەم لە هێرشێکدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە هەرێمی باکووری دارفور لە سودان بە لایەنی کەم 70 کەس کوژران و 19 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتی ئەم هێرشەدا نەخۆشخانەی شاری ئەلفاشر بەتەواوی پڕ بووە لە نەخۆش.
بە وتەی دەسەڵاتدارانی خۆجێی، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە کراوەتە ئامانج و لەم هێرشەدا چەندین منداڵیش گیانیان له دەستداوه
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم نەخۆشخانەیە تاکە نەخۆشخانەی چالاکە لە شاری ئەلفاشر کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات لە بوارەکانی منداڵبوون و ئافرەتان و هەناو و نەشتەرگەری و منداڵان، هەروەها سەنتەری تایبەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکانی خۆراکی هەبوو.
گوڵان: سەردار خەلیل