گروپی موزیكی رەسەن كۆنسێرتێكی لە شاری كۆیە سازكرد
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 15/1/2024 لە شاری كۆیە, گروپی موزیكی رەسەن كۆنسێرتێكی موزیك و گۆرانی لەژێر دروشمی (هونەر بەر لە هەموو شتێك دەبێت بۆ نەتەوە بێت) پێشكەش كرد,بە بەشداری پۆلێك لە هونەرمەند و موسیزیانی بە ئەزموون.
ئەم كۆنسێرتە لە زانكۆی كۆیە بەڕێوەچوو و هەر یەك لە (ئاریان سەڵاحەدین) بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری و (هیوا سوعاد) سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان/ لقی هەولێر,وە (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەند و هونەردۆستان ئامادەی كۆنسێرتەكە بوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی