دڵشاد كاوانی كتێبی(فەلسەفەی بیركردنەوە)ی بڵاوكردەوە

دڵشاد كاوانی كتێبی(فەلسەفەی بیركردنەوە)ی بڵاوكردەوە

بە ئامادەبوونی (كاروان كەریم خان)قایمقامی شەقڵاوە و پۆلێك لە ئەدیب و نووسەران لە هۆڵی (بسمة السفير) لە شەقڵاوە كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی(فەلسەفەی بیركردنەوە)ی نووسەر (دڵشاد كاوانی) بەڕێوەچوو, كە ئەم بەرهەمە دەكاتە دووەمین كتێبی فەلسەفی و هزری دوای كتێبی(ئازادی لێپێچینەوە).

دڵشاد كاوانی كتێبی(فەلسەفەی بیركردنەوە)ی بڵاوكردەوە

لە كۆڕەكەدا مامۆستا(محەمەد عەبدولڕەحمان)خوێندنەوەی بۆ كتێبەكە كرد و پاشان (دڵشاد كاوانی)نووسەری كتێبەكە ووتارێكی دەربارەی ناوەڕۆكی كتێبەكە پێشكەش كرد,دواتر ئامادەبووانی كۆڕەكە بەشداربوون بە ڕەخنەو پێشنیاریان و سەرنجی خۆیان دەربارەی كتێبەكە خستەڕوو,وە لە كۆتایی كۆڕەكەدا نووسەر كتێبەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و لەلایەن ڕێكخراوی ماد دیاری ڕێزلێنان بەخشرایە دڵشاد كاوانی لەپای ئەو خزمەتەی كە لە بواری كتێب و فكر و نووسین كردوویەتی.

دڵشاد كاوانی كتێبی(فەلسەفەی بیركردنەوە)ی بڵاوكردەوە

کتێبی (فەلسەفەی بیرکردنەوە) كە دووەم كتێبی فەلسەفی و هزریی نووسەر و شاعیر دڵشاد كاوانییە, 21 ووتاری فەلسەفیی لە خۆدەگرێت,ئەم كتێبە لە ساڵی2024 لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سۆرانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top