14هەمین پێشانگەی شێوەكارانی سلێمانی كرایەوە

14هەمین پێشانگەی شێوەكارانی سلێمانی كرایەوە

لە 42هەمین ساڵیادی دامەزاردنی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان,لە شاری سلێمانی پێشانگەیەكی بەرفراوانی هاوبەشی شێوەكاری سازكرا كە لەلایەن سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی سلێمانی بەڕێوەچوو.

14هەمین پێشانگەی شێوەكارانی سلێمانی كرایەوە

بە ئامادەبوونی بەڕێزان دكتۆر(هەڤاڵ ئەبوبەكر)پارێزگاری سلێمانی و (نیاز نوری)نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەردۆستان و شێوەكاران,لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەكە لە شاری سلێمانی, 14هەمین پێشانگەی شێوەكارانی سلێمانی كرایەوە كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ كراوە دەبێت.

14هەمین پێشانگەی شێوەكارانی سلێمانی كرایەوە

لە پێشانگەكەدا نزیكەی 80 هونەرمەند بەشداربوون و ژمارەیەك تابلۆی قەبارە جیاواز نمایش كران هەروەها ژمارەیەكی دیكەی هونەرمەند بە كاری پەیكەرتاشی و سیرامیك لە پێشانگەكەدا بەشداربوون.

ئەم پێشانگەیە ڕۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 6ی ئێوارە كراوە دەبێت و بڕیارە تاوەكو ڕێكەوتی 8/1/2025 بەردەوام بێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top