دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە غەزنی 44 کوژراوی لێکەوتەوە

دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە غەزنی 44 کوژراوی لێکەوتەوە

 

 

 

بەرپرسانی تاڵیبان ڕایانگەیاند: لە دوو ڕووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای غەزنی لانیکەم 120 کەس بوونە قوربانی.

دەسەڵاتی خۆجێیی تاڵیبان لە غەزنی شەوی چوارشەممە، 18ـی  کانوونی یەکەمی 2024، ، ڕایگەیاند، دوای دوو ڕووداوی هاتوچۆ لەم پارێزگایە، 44 کەس گیانیان لەدەستداوە و 76 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان لە غەزنی هەواڵنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەم ڕووداوانە لە دەوروبەری کاتژمێر ١١:٠٠ و ١٢:٠٠ی شەوی چوارشەممە، لە ناوچەی شەهباز لە سەنتەری غەزنی و ناوچەی نانی سەر بە قەزای ئەندەر لەسەر کابول ڕوویانداوە -رێگای خێرای قەندەهار.

لە هەواڵنامەکەی تاڵیباندا هاتووە کە هەردوو ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی سەرنشینی جۆری ٥٨٠ لەگەڵ نەوتهەڵگرێکدا ڕوویداوە.

لەم دواییانەدا ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە بەشێکی وڵاتدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

پێش ئەمە خالد سەرحەدی؛ وتەبێژی فەرماندەیی ئاسایشی تاڵیبان لە غەرنی ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەم پارێزگایە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

گوتیشی، ئەم ڕووداوە لە ناحیەی  قەرەباغی سەر بە غەزنی ڕوویداوە.

بە وتەی ناوبراو، ئەم ڕووداوە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تونسی بووە.

ئەمە حەوتەمین ڕووداوی هاتوچۆیە لە پارێزگای غەزنی لە ماوەی هەفتەیەکدا کە زیانی گیانی بەجێهێشتووە.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئەفغانستان بەردەوام خەریکە خەڵکێکی زۆر دەکوژن.

نەبوونی ژێرخانی ڕێگاوبانی دروست و ڕەچاونەکردنی یاساکانی هاتوچۆ و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی ناستاندارد لەو هۆکارانەن کە لەم دواییانەدا ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە وڵاتدا زیادی کردووە.

هاوکات بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی تاڵیبان لەو وڵاتە پێشتر بێباکی شۆفێرانی بە یەکێک لە هۆکارە گرنگەکانی ڕوودانی ئەو ڕووداوانە ناوبردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top