نیشیاما ئۆنسێن كیۆكان كۆنترین هۆتێل لە جیهاندا

نیشیاما ئۆنسێن كیۆكان كۆنترین هۆتێل لە جیهاندا

ئایا دەزانی هۆتێلی «نیشیاما ئۆنسێن كیۆكان» لە وڵاتی ژاپۆن بە كۆنترین هۆتێل دادەنرێت لە جیهاندا؟ كە لە ساڵی ٧٠٥ی زایینی دامەزراوە و زیاتر لە ١٣٠٠ ساڵە لە لایەن هەمان خێزانی ژاپۆنییەوە بەڕێوە دەبرێت، لەم ماوە باوەڕپێنەكراوەدا ٥٢ نەوەی ئەم خێزانە دەستیان بەسەر بەڕێوەبردن و چاودێریكردنی هۆتێلەكەدا گرتووە. هۆتێلەكە دەكەوێتە پارێزگای یاماناشی و بە كانییە گەرمەكانی (ئۆنسین) بەناوبانگە و، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی جیهانی گینسە وەك كۆنترین هۆتێل، كە تا ئێستاش كاردەكات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەو نەریتە قووڵە و سەقامگیرییە یەكە ڕەگ و ڕیشەی لە كلتوری ژاپۆنیدا هەیە.

 

Top