كەشتیی بیابیان بڕ

كەشتیی بیابیان بڕ

كەشتی «ئیدوارد بۆهلن» كەشتییەكی بارهەڵگری ئەڵمانی بوو كە لە ٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٠٩ لە كەناراوەكانی نامیبیا لەكار كەوت. بە تێپەڕبوونی كات لمە جووڵاوەكانی بژاپۆنی نەمیب كەنارەكانی جووڵاند و كەشتییەكە نزیكەی ٤٠٠ مەتر لە كەناراوەكە دووركەوتەوە و لە بژاپۆنەكەدا گیری خوارد، ئەمەش وای لێ كرد كە ببێتە بەناوبانگترین كەشتیی گیرخواردووی ئێسكەپەیكەر بە درێژایی كەنارەكە كە بە وێنەی ترسناك بەناوبانگە، كەشتییەك لە ناوەڕاستی بژاپۆنێكی بێ چۆڵ دا. كەشتییەكە لە گەشتێكی ڕۆتینیدا بوو لە «سواكۆپمۆند» لە نامیبیا بۆ «تابڵ بەی» لە باشووری ئەفریقا، بەڵام ڕووبەڕووی تەمێكی زۆر بووەوە كە وای كرد تیمی كەشتییەكە نەتوانن بە باشی گەشت بكەن، بۆیە پێش ئەوەی بتوانن ڕێڕەوەكەیان ڕاست بكەنەوە كەشتییەكە بەر كەنارێكی خۆڵ كەوت و گیری خوارد، سەرەڕای هەوڵەكان بۆ ڕزگار كردنی، بەڵام نەتوانرا ڕزگاری بكرێت و لەگەڵ بار و ئامێر و پێداویستییەكانیدا جێهێڵدرا.

 

Top