گازی میسان
گازی میسان CH4 یەكێكە لەگەردیلە سادە زۆر بڵاوەكان لە گەردووندا و سادەترین جۆری ئاوێتەی هایدرۆ كاربۆنییە، هەروەها بە شێوەیەكی سرووشتیی لە ئەنجامی لێك هەڵوەشان و شیبوونەوەی زیندەوەرە مردووەكان لە بنكی دەریاچەكاندا دروست دەبێت و، لە كاتی دەرهێنانی نەوت لە بیرەنەوتییەكاندا بە بڕێكی زۆر هەیە.
لە نوێترین توێژینەوەدا زانایان بۆیان دەركەوت تیشكی گاما دۆخی شلی گازی میسان aqueous-Phase دەگۆڕێت بۆ گەردیلە ئاڵۆزەكان، تا گلایسین. زانایان بۆیان دەركەوت كە تیشكی گاما دەتوانێت گازی میسانی نێوان ئەستێرەكان بگۆڕێت بۆ گەردیلەی ئەندامیی ئاڵۆز، لەوانە بۆ ترشەئەمینیی وەك گلیسین لە بارودۆخێكی مامناوەنددا. ئەم كارلێككردنە لەوانەیە ڕوونی بكاتەوە كە چۆن گەردیلەكانی پێكهێنەری ژیان لە بۆشاییدا دروست دەبن، وەكو كاردانەوەی گەردیلە سادەكان لەسەر تۆزی نێوان ئەستێرەكان. هەروەها دەرەنجامەكان پێشنیاری شێوازێكی نوێی پیشەسازی دەكەن بۆ گۆڕینی گازی میسان، كە لەوانەیە بتوانێت بەرهەمی بەهای بەرز بە وزەیەكی كەم بەرهەم بهێنێت. ئەم توێژینەوەیە تیشك دەخاتە سەر گرنگیی تیشكدانی گاما gamma radiation لە پەرەسەندنێكی كیمیایی گەردوونی.