مەترسیدارترین دارلە جیهاندا
December 4, 2024
رەنگا و ڕەنگ
درەختی مانچینێل وەك یەكێك لە ژەهراویترین درەختەكانی جیهان پۆلێن دەكرێت، تەنیا دەستلێدان لە لقەكەی دەبێتە هۆی سووتانی دەستت، هەروەها خواردنی میوەكانی دەتكوژێت، ئەگەر هەوڵی سووتاندنی بدەیت دوكەڵەكەی كوێرت دەكات. ئەگەر لە كاتی بارانباریندا لە ژێر ئەم درەختەدا ڕاوەستابایت و ئاوی بارانەكە بەر پێستت بكەوێت، ئەوە دەبێتە هۆی سووتانیێكی تووند و بەهێزی پێستت. مانچینێل بە شێوەیەكی سرووشتی لە ناوچەی كاریبی و ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا و باهاماس لە مەكسیك و ئەمریكای ناوەڕاست و باكووری ئەمریكای باشوور هەیە.