مەسرور بارزانی: لەگەڵ میر سەلمان تاوتوێی بەهێزترکردنی هەماهەنگیمان لە بواری بازرگانی کرد
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆبووینەوە بۆ بەهێزترکردنی هامەهەنگییەکانمان لە بواری بازرگانی، گەشەپێدان و ئاسایشی ناوچەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەین کۆ بووەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نوسیوویەتی: ئەمڕۆ لەگەڵ میر سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە کۆبووینەوە بۆ بەهێزترکردنی هەماهەنگیمان لە بواری بازرگانی، گەشەپێدان و ئاسایشی ناوچەکە.
هاوکات باسی لەوە کرد، "هاوبەشیمان زۆر هەیە وەک پابەندبوون بە هەمەجۆرکردنی ئابووریمان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجانمان و بەردەوامی وەبەرهێنان لە ئاشتی و پێکەوەژیان."