خه‌سڵه‌ته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو
(*)
سه‌ره‌تا پێویسته كه‌سێكی دڵسۆز و كارامه و لێهاتوو بێت له راپه‌ڕاندنی كار و ئه‌ركی سه‌ر شانی ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌سته به‌خۆی بێ كه‌م و كوڕی و پێچ و په‌نا جێبه‌جێ بكات و، دادپه‌روه‌ر بێت له‌نێوان ته‌واوی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و قوتابیان هاوكار بێت و هه‌میشه له‌گه‌ڵیان بێت له باش به‌ڕێوه‌چوونی كاره په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌ستخۆشیان لێ بكات و هانیان بدات و له‌كه‌م و كوڕییه‌كان ئاگاداری‌یان بكاته‌وه و رێگا چاره‌یان بۆ بدۆزێته‌وه به میكانیزمی گونجاو ... دروستكردنی بڕوا و متمانه‌بوون به‌خۆیان، وه‌رگرتنی راوبۆچوونیان له كاری په‌روه‌رده‌یی به ده‌سته‌جه‌معی له دانانی لیژنه‌كان و به‌شه وانه‌كان به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنچینه‌ی توانا و كارامه‌یی هزر و بیری كه‌سه‌كان بێت، به‌پێی پسپۆری و ئاستی زانستی مامۆستا بێت. هه‌میشه هانده‌ر و پاڵپشت بێت بۆ مامۆستایان و گوڕ و تینیان پێ ببه‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی مكوڕتر بن له راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئاسۆی نوێی كاری په‌روه‌رده‌یی.
چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و گرفته‌كان كه دێنه پێش پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له قوتابخانه به‌شێوازێكی په‌روه‌رده‌ییانه، خۆ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی بۆ نه‌كرا ئاگاداری سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كه‌ی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رێگا چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه به میكانیزمێكی گونجاو هه‌له‌كان زه‌ق نه‌كرێنه‌وه.
ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا روون و ئاشكرایه له په‌روه‌رده و فێركردن به یه‌كه‌وه به هاوته‌ریبی بۆ به‌ره‌وپێش چوونی ئاستی زانستی قوتابی و دابین كردنی ئایینده‌یه‌كی رۆشن و گه‌ش بۆ گه‌ل و وڵات.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ركه‌وتوو له دابه‌شكردنی به‌شه‌وانه‌كان ده‌كرێ یه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ مامۆستاكان دابنیشێ بۆ پڕكردنه‌وه و دانانی مامۆستاكان به‌پێی پسپۆری و نزیكی بابه‌ته‌كان له‌یه‌كتر و توانای هزر و بیر و لێهاتوویی مامۆستا ره‌چاو بكرێ هیچ بابه‌تێك به‌بێ مامۆستا نه‌هێڵرێته‌وه تا قوتابیان ده‌رسه‌كانیان بخوێنن و هه‌روا نه‌مێننه‌وه، شاغیره‌كان پڕ بكرێنه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستای سه‌ركه‌وتوو هه‌میشه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی قوتابخانه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان ده‌كه‌ن هه‌ر وه‌ك ده‌بینین له زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان ئه‌وه ره‌چاو كراوه به تایبه‌ت له بارودۆخی ئه‌مڕۆدا كه كێشه‌ی هه‌بوونی میلاك و پسپۆری شوێن له پۆله‌كان هه‌یه.
هه‌ر چه‌نده هیچ كاتێك هیچ پرۆسه‌یه‌ك بێ كه‌م و كوڕی نابێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستاكان به‌پێی توانا و دڵسۆزی خۆیان بسه‌ڵمێنن بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو، بۆ نموونه مامۆستا (صاڵح) مه‌لای گوندی كونه سیخوڕه ده‌ڵێ: من له پۆلی پێنجی بنه‌ڕه‌تی گه‌ڕابوومه‌وه، به‌ڵام حه‌زم له قوتابخانه بوو... كه‌چی پۆلی پێنجه‌م نه‌بوو له قوتابخانه، به به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م گوت حه‌زم لێیه بگه‌ڕێمه‌وه قوتابخانه.. ده‌ڵێ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م هه‌ر له ژووری كارگێڕی ده‌رسی پێم ده‌گوت دواتر قوتابییه‌كی تریش هات بوونه دوو قوتابی.
هه‌ر له قوتابخانه‌ی قه‌ریه‌تاغ هه‌ركی جارێك سه‌ردانم كردن ژووری كارگێڕی هه‌م ئیداره‌ی قوتابخانه و هه‌م پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی بوو كه ئه‌وه نیشانه‌ی دڵسۆز یناخ و ئاسووده‌یی به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستاكانه، پێویسته وه‌ك ئه‌و به‌رێوه‌به‌ر و مامۆستایانه هه‌وڵ بده‌ین ناو و كاری په‌روه‌رده‌ییمان له‌ناخ و هزری ئه‌و قوتابیانه به زیندوویی بهێلینه‌وه.
(*)
مه‌عروف حه‌مه‌دسه‌عید
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی خه‌بات