چەند هۆكارێكی نا ئاسایی نەخۆشیی دڵ
ڕوونە كە خۆراكی ناتەندروست لەگەڵ كەمیی جووڵە و كەمیی مەشقی وەرزشی هاندەرن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، بەڵام چەند هۆكارێكی نا ئاسایی یان شاراوە كە گەلێك كەس پێیانەوە ئاشنا نین، هاندەرن بۆ نەخۆشیی دڵ، وەكو: گرفتەكانی ددان و پووك لە ڕێگەی پەیداكردنی هەوكردن لە لەشدا، كاركردن بە شیفت Shift work بەتایبەتی كاركردن لە كاتی شەودا كە كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر ڕیتمی كاتژمێری بایۆلۆژیی لەش، دواكەوتن لە ترافیك هاوكات لەگەڵ ژاوەژاودا هۆكارە بۆ سترێس و زیادبوونی ئەگەری نۆرەی دڵ، وەستانی پێشوەختەی یەكجارەكیی سووڕی مانگانەی ئافرەت Early menopause واتە پێش تەمەنی 46 ساڵی لە ئەنجامی دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین، پرخە كە هاندەرە بۆ ناڕێكبوونی لێدانەكانی دڵ و پەككەوتنی دڵ، هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر جۆری C، كەم خەوی، ناشادی لە ژیانی هاوسەرگیریدا، تەنیایی، چەوریی زیادی سك (ورگ)، زیاد دانیشتن بۆ هەر مەبەستێك، هەروەها مەشقی زۆر زیاد و توند.