لە شاری هەولێر كۆنسێرتی (لە سرووتی گریانەوە تا بەردەگای ستران) پێشكەش كرا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی 30/11/2024 لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی پۆلێك لە هونەرمەندانی بە ئەزموون و هونەردۆستان,كۆنسێرتی (لە سرووتی گریانەوە تا بەردەگای ستران) پێشكەش كرا.
ئەم كۆنسێرتە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێكخرا, مێلۆدییەكەی لەلایەن دكتۆر (ئامانج غازی)ئامادەكراوە و ژمارەیەك موزیكژەن و هونەرمەند تێیدا بەشداربوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی