لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی زیورخ فیلمی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» نمایش كرا

لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی زیورخ فیلمی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» نمایش كرا

 ڕێوڕ‌‌ەسمی كۆتایی بیستە‌مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «زیورخ» بە ئامادەبوونی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشە جۆراوجۆرەكانی پێشبڕكێی، بەرپرسانی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە، سینەماكارانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵ و هۆگرانی هونەریی سینەما لە «ماڵی ئۆپێڕا» لە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوە چوو.

لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی زیورخ فیلمی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» نمایش كرا

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕكێی نێودەوڵەتی لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی زیورخ كە بریتی بوون لە: «لی دێنیلز» دەرهێنەر لە وڵاتی ئەمریكا ـ سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو «سوهەیلا یەعقووب» ئەكتەر لە وڵاتی سویسڕا، «جو ویلیامز» بەڕێوەبەریی وێنەگرتن لە وڵاتی بەلژیكا، خاتوو «ئێوا پوشچینسكا بەرهەمهێنەر لە وڵاتی پۆڵەندا و هەروەها خاتوو «سووفیا دراسپێ» دەرهێنەر لە وڵاتی كەنەدا، دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

خەڵاتی «چاوی زێڕین»ی باشترین فیلم

خەڵاتی چاوی زێڕین باشترین فیلمی ئەم فێستیڤاڵە بە فیلمی سینەمایی «سەبارەت بە چۆنییەتی بوون بە باڵندەی دەریایی» لە دەرهێنانی «ڕۆنگانو نیونی» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی بەریتانیا، ئیرلەندا و زامبیا بەخشرا.

لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی زیورخ فیلمی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» نمایش كرا

خەڵاتەكانی بەشی «پێشبڕكێی بەڵگەفیلمی نێودەوڵەتی»

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی «پێشبڕكێی بەڵگەفیلمی نێودەوڵەتی» ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییە كە بریتی بوون لە: «كوین مەكدۆناڵد» دەرهێنەر، سیناریۆنووس و بەرهەمهێنەر لە وڵاتی بەریتانیا ـ سەرۆكی لێژنەی دادوەران، خاتوو «فراتزیسكا سێندێر» بەرهەمهێنەر لە وڵاتی سویسڕا، «ڤینسێنت كێلنێر دەرهێنەر و وێنەگر لە وڵاتی فەڕەنسا، خاتوو «ئانا هینتز» دەرهێنەر لە وڵاتی ستۆنیا و هەروەها «بێن بێڕناڕد» دەرهێنەر و وێنەگر لە وڵاتی ئەڵمانیا، دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

خەڵاتی «چاوی زێڕین»ی باشترین فیلم

خەڵاتی چاوی زێڕین باشترین فیلمی ئەم بەشە بە بەڵگەفیلمی درێژی «بیرەوەرییەكانی سندووقە ڕە‌ش» لە دەرهێنانی «شیووری ئیتۆ» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ژاپۆن، ئەمریكا و بەریتانیا بەخشرا.

لە بیستەمین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی زیورخ فیلمی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» نمایش كرا

خەڵاتی ڕەخنەگرانی سینەما

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی «ڕەخنەگرانی سینەما» بریتی بوون لە؛ خاتوو «ئالیسا سایمۆن ڕەخنەگری سینەما و پلانداڕێژ لە وڵاتی ئەمریكا، «ئالێن ماتلی ڕەخنەگری سینەما لە وڵاتی سویسڕا و هەروەها خاتوو «ترینیداد بارلیكۆڕن ڕەخنەگری سینەما لە وڵاتی سویسڕا؛ دەنگەكانی خۆیان بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

خەڵاتی باشترین فیلم

خەڵاتی باشترین فیلم لە لایەن ڕەخنەگرانی سینەما بە فیلمی سینەمایی Les یەكەمین بەرهەمی «جاسمین گوردون» بەرهەمی وڵاتی سویسڕا بەخشرا.

«زیورخ» فێستیڤاڵی ڕاستەقینە‌ بە ناوەرۆك و دڵڕفێنییەكانی تایبەت بە خۆی

«كریستیان یۆنگێن» بەرپرسی هونەریی فێستیڤاڵی فیلمی «زیورخ» سەبارەت بە بیستەمین خولی ئەم ڕووداوە سینەماییە گوتی: ئێمە بیستەمین ساڵوەگەڕیی خۆمان جەژن ‌گرت و هەر ڕۆژ، فیلمێكی گەورەمان پەخش كرد. ئەم فێستیڤاڵە، ‌میهرەجانێكی فیلمی ڕاستەقینە‌یە بە ناوەرۆك و ئەو دڵڕفێنییانەی كە تایبەت بە خۆیەتی. ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر میوان و ئەستێرە نێونەتەوە‌ییەكان؛ ئەوە دەسەلمێنێت كە فێستیڤاڵی فیلمی «زیورخ» لە پیشەسازیی جیهانی فیلمدا گرینگییەكی ئاست بەرزی هەیە. فێستیڤاڵی فیلمی «زوریخ»، ‌میهرەجانێكی پڕ بە دڵە بۆ زیادكردنی باوەڕپێكراو بە فیلمەكانی وەرزیی خەڵاتەكان و دانانی پێگەیەكی سەركەوتوانە و بەهرەدار لە هونەری سینەما لە ناوچەیەك كە ١٠٠ میلیۆن كەس تیایدا نیشتەجێن و بە زمانی ئەڵمانی قسە دەكەن و بە ڕاستی یەكێكە لە گرینگترین فێستیڤاڵەكان.

پەخشی بەڵگەفیلمی بڵندی «شاردنەوەی سەدام حوسێن»

لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەدا، بەڵگەفیلمی بڵندی «شاردنەوەی سەدام حوسێن» لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد «هەڵكەوت مستەفا» بەرهەمی هاوبەشی وڵاتی نەرویج و هەرێمی كورستان لە بەشی «پێشبڕكێی بەڵگەفیلمی نێودەوڵەتی» پەخش كرا.

نمایشی ١٠٧ فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان

بیستەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «زیورخ»، بە نمایشی ١٠٧ فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جیهان لە بەشە جۆراوجۆرەكان، لەوانە؛ ١٤ فیلمی سینەمایی لە بەشی «پێشبڕكێی سەرەكی نێونەتەوەیی»، ١١ بەڵگەفیلمی بڵند لە بەشی «پێشبڕكێی بەڵگەفیلمی نێونەتەوەیی»، ٣ فیلم لە بەشی «پێشبڕكێی نێودەوڵەتی مۆسیقای فیلم»، ١١ فیلمی سینەمایی لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی «یەكەمین پەخش»، بەشی «لە سینەما»دا، بەشی «سینەمای سویسڕا»، ١٠ فیلمی سینەمایی لە بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی «نمایشی گەورەی جیهانی»، ٦ فیلمی درێژ لە بەشی «هێڵەكانی سنوور»، ٧ فیلمی سینەمایی لە بەشی «دەنگەكان»(دیمەنە دەنگییەكانی سینەما)، ٩ فیلمی سینەمایی لە بەشی «شارە گەورەكان، چیرۆكە گەورەكان»،بەشی «وتووێژ لەگەڵ سینەماكاران و ئەستێرەكانی سینەما»، بەشی «كۆڕ و كۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی» و چەندین بەشی دیكە لە شاری زیورخ لە وڵاتی سویسڕا بەڕێوە چوو.

Top