فیلم هەیە كە پارە دەدەم بۆ بەشداریكردن تێیدا

فیلم هەیە كە پارە دەدەم بۆ بەشداریكردن تێیدا

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا «ئەنتۆنیو باندیراسی» ئەكتەری ئیسپانی رایگەیاندووە: «ئەو كەسەی كاری خۆی خۆش بوێت یان ئارەزووی كارێكی تایبەت بكات، پێویستە سڵ نەكاتەوە لە قوربانیدان لەپێناو بە دەستهێنانی حەز و ئاواتەكانی، چونكە هیچ كارێك بە بێ ماندووبوون نایەتە ئاراوە».

باندیراس زیاتر گوتی: «پێویستە ئەكتەر لە كارەكانی لایەنی مرۆیی خۆی زیاتر دەربخات، من حەز دەكەم لایەنی مرۆیی بەسەر هەڵسوكەوتمدا زاڵ بێت نەك بۆ ئەوەی لە ڕۆژنامەكاندا بە جوانی دەربكەوم و وێنەیەكی جوان نیشان بدەم، ئاواتی من ئەوەیە كارێك ئەنجام بدەم كە دڵی جەماوەر خۆش بكات وەك ئەوەی بۆنێك بخەیتە بازاڕەوە، بەڵام لە نێو كۆمەڵێك بۆنی جوان و سەرنجڕاكێشدا بناسرێتەوە، زۆر جار بۆ ئامادەبووم بۆ بەشداریكردن لە فیلمێكی دیاری كراودا كە زۆر سەرنجی ڕاكێشا بم، ئامادە بووم خۆم پارە بدەم.»

ئەنتۆنیۆ باندێراس هەروەها دەڵێت: «دەمەوێت بزانم كە من كەسێكی ئاساییم و تایبەت نیم، چونكە وەك مرۆڤ ئێمە هەموومان تایبەتین، چونكە كاتێك وا هەست بكەم كە من ئاسایی نیم، وەك ئەوە وایە كە گەمژەیەكم و نامەوێ هیچ كارێك ئەنجام بدەم كە سوودی بۆ هەموو لایەك هەبێت».

Top