بەڕێوەبەری گشتی, ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە بەسەر دەکاتەوە
.
ئەمڕۆ سیشەممە,١٩-١١-٢٠٢٤, مامۆستا '' لقمان سعید صدیق '' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, بەیاوەری بەڕێوەبەری بیناسازی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر, لە سەرداناێکی مەیدانیدا ژمارەیەک پڕۆژەی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر, دەوروبەر, بنەسڵاوە بەسەر کردەوە.
شایەنی باسە, نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان لەسەر بودجەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەشیکیش لەو قوتابخانانەی دروستدەکرێن لەلایەن ڕێکخراوی (UNHCR)ە, هاوکات وا بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک ژمارەیەکی دیکەی بەرچاو لە قوتابخانەکان لە سنووری پاریزگای هەولێر نۆژەن بکرێنەوە کە ئەمەش, دەرفەتی تەواو فەراهەم دەکات بۆ باشترین کەشی خوێندن لە قوتابخانەکان, جێی باسە, بەراورد لە ساڵانی پێشووتر لە دوو ساڵی ڕابردوو زۆرترین قوتابخانە دروستکراون و نۆژەنکراونەتەوە.