کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکووک لەبارەگای لقی۳ی پارتیمان ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکووک لەبارەگای لقی۳ی پارتیمان ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ ۱۳ـ۱۱ـ۲٠۲٤ بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (هیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیان، لەسەر داوای مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان، کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکووک لەبارەگای لقی۳ی پارتیمان ئەنجامدرا.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە بابەتی سەرژمێری گشتی.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای ئامادەبوونی بەرپرسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان، میواداری بەڕیزان (د.شاخەوان عبداللە) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و (فەهمی بورهان) سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و (سیروان محمد) جێگری وەزیری پلاندانان و سەرۆکی ئامار کران.

لە کۆبوونەوەکەدا، بەوردی گفتوگۆ لە وردەکاری تەکنیکی و کاری حکومەتی هەرێم و فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمان و وەزیرە کوردەکانی ناو حکومەتی فیدرالی کرا.
سوپاسی حکومەتی هەرێم کرا لەسەر هەڵوێست و پیداگریان بۆ بنەما کردنی سەر ژمێری ساڵی ۱۹٥۷ بۆ دانیشتوانی کەرکووک، وە کارێک کراوە کە ئەو سەر ژمێریە نەبێتە جێگرەوەی مادەی ۱٤٠ ی دەستووری هەمیشەیی عێراق.
پاشان هەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان گەیشتینە فۆرمۆڵەی بەیانێکی هاوبەش لەسەر ئەو بابەتە.
بریاردرا بە هەموو لایەک ئەم پرۆسەیە سەربخەن و هانی کوردە کەرکووکیە خاوەن ڕەچەڵەکی سەرژمێری ساڵی ۱۹٥۷ بدرێن بۆ رۆژی سەرژمیری بچنەوە کەرکووک، وە لەوی ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا کورد هیچ زیانێکی بەر نەکەوێ.

لە کۆتاییدا، ڕێزدار بەرپرسی مەکتەب، سوپاسی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کرد کە ئامادەبوون و میواندارییان پەسندکرد.

کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکانی کەرکووک لەبارەگای لقی۳ی پارتیمان ئەنجامدرا.
Top