دوایین ڕاپۆرتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

دوایین ڕاپۆرتی شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان

 

وەزارەتی تەندرووستی لوبنان ڕایگەیاند: کە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای بەعلبەک-هەرمێل و دۆڵی بەقاع لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ئەم مانگە ٦٠ کوژراوی لێکەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، ئەلعەلاق بە 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان و ئەلحەفیر بە 10 حاڵەت و گوندی ڕام لە نزیک بەعلبەک بە 9 حاڵەتی گیانلەدەستدان زۆرترین زیانی گیانی یان هەبووە. ژمارەی بریندارەکانیش بە ٥٨ کەس بڵاوكرایەوە.

هەروەها سوپای ئیسرائیل فەرمانی بە دانیشتوانی شاری سور لە باشووری لوبنان کرد، دەستبەجێ شارەكە چۆڵ بکەن.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە بەشێک لەو ناوچانە پێشتر هۆشداری چۆڵکردنیان پێگەیشرتووە و هۆشداری بە ناوچە نوێیەکان بۆ چۆلكردنی شوێنەكانیان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top