لە ڕووداوێکی کوشندەدا لەسەر ڕێگای ساوە – هەمەدانی ئێران 10 کەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی کوشندەدا لەسەر ڕێگای ساوە – هەمەدانی ئێران 10 کەس گیانیان لەدەستدا

 

بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی و ڕووداوەکانی ساوە رایگەیاند: لە پێکدادانێكی کوشندەی چوار ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لەسەر ڕێگای سەوا – هەمەدان 10 کوژراو و 8 برینداری لێکەوتەوە.

عەلی حافزی لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی: چەند خولەکێک لەمەوبەر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لەسەر ڕێگای ساوە – هەمەدان پێش گەیشتنی بە شاری غەرق ئاباد، بە ئیدارەی فریاکەوتنی ساوە ڕاگەیەندرا. 

ناوبراو ڕایگەیاند: ڕاستەوخۆ دوای پێگەیشتنی ئەم هەواڵە، دوو ئەمبولانس لەگەڵ پاسی فریاکەوتنی ساوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. 

حافزی زیادی کرد: بەداخەوە لەئەنجامی ئەم ڕووداوە هاتووچۆیە، 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8 کەسیش بریندار بوون، هەروەها باس لەوە کراوە کە بەشێک لە بریندارەکان باری تەندروستییان سەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە کوشندەیە هەیە، و دەشڵێت: هێزەکانی پۆلیس و فریاگوزاری دەستیان كرد بە گواستنەوەی بریندارەکان بۆ ناوەندە پزیشکییەکان. 

هێشتا هۆکاری وردی ئەم ڕووداوە کوشندەیە هاتووچۆیە ڕانەگەیەندراوە و لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top