گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر باکووری ئیسرائیل

گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر باکووری ئیسرائیل

 

گرووپە چەکدارە شیعەکانی عێراق نزیك لە ئێران ڕایانگەیاند: کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکداری سەربە ئێران لەخۆدەگرێت لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، چەکدارەکانیان ھێرشیان کردووەتەوە سەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل.

ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکەیان، بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەنجامداوە.

ھەروەھا باسی لەوەشکردووە کە وەک وەڵامێک بۆ کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان، بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.

لە میانی چەند رۆژی ڕابردوودا، ئەمە چەندین ھێرشە کەلە لایەن بەرەی مقاوەمەی ئیسلامییەوە لە عێراق دەکرێتە سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top