فاینانشیاڵ تایمز: ئیسرائیل ڕووبەڕووی کێشەی نەبوونی یەدەگی مووشەکی بووەتەوە

فاینانشیاڵ تایمز: ئیسرائیل ڕووبەڕووی کێشەی نەبوونی یەدەگی مووشەکی بووەتەوە

 

بڵاوکراوەیەکی ئینگلیزی باسی کەمبوونەوەی بەرچاوی کۆگاکانی مووشەکی بەرگری ئاسمانی لە ئیسرائیل کردووە.

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە: تێوەگلانی ئیسرائیل لەو شەڕەدا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی مووشەکەکانی بەرگری ئاسمانی ئەم وڵاتە بە جۆرێک کە ناتانیاهۆ ناچار دەبێت داوای یارمەتی لە ئەمریکا بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "کۆت و بەندەکانی ئۆپەراسیۆن" و داواکارییەکانی جەنگ وایکردووە سوپای ئیسرائیل "پشت بە ئەمریکا ببەستێت بۆ پڕکردنەوەی کەلێنەکانی قەڵغانەکانی پاراستنی".

هاوکات ئەمریکا بەم زووانە سیستەمی بەرگری مووشەکی THAAD بە 100 کارمەندەوە لە خاکی ئیسرائیل جێگیر دەکات وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە هەڕەشەکانی بەناو ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top