خانەكانی بەكتریا و گۆڕانكاری یادەوەری

خانەكانی بەكتریا و گۆڕانكاری یادەوەری

توێژینەوەیەكی تازە دەریدەخات كە خانەكانی بەكتریا دەتوانن یادەوەری گۆڕانكارییە كاتییەكانی ژینگەی خۆیان بە درێژایی چەند نەوەیەك بە میرات بهێڵنەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەم گۆڕانكارییانە لە دی ئێن ئەی خانەكاندا كۆد نەكراون، بەڵام خانەكە هێشتا یادەوەریەكان بۆ چەند نەوەیەكی دواتردەگوازێتەوە.

توێژەران لە زانكۆی تەكساس و نۆرپ وێستێرن، بۆیان دەركەوت كە گۆڕانكاری كاتی لە ڕێكخستنی جینەكان دەتوانێت كاریگەری درێژخایەن لەسەر تۆڕی ڕێكخستنی خانەكان دروست بكات، كە دواتر بۆ نەوەكان دەگوازرێنەوە. ئەمە تەحەدای ئەو بۆچوونە تەقلیدییە دەكات كە دەڵێت تایبەتمەندی بۆماوەیی لە بەكتریادا تەنها بۆماوەییە. دەرەنجامەكان ئاماژە بەتوانای بەكارهێنانەكان دەكەن لە بوارە پزیشكییەكاندا وەك بەرەنگاربوونەوەی بەرگری دژە بەكتریا antibiotics لە ڕێگەی دەستكاریكردنی هەستیاری بەكتریا bacteria sensitivity لە ڕێگەی گۆڕانكاری ژینگەیی. توێژینەوەكە جەخت لەسەر گرنگی تێگەیشتن لە میكانیزمی non-genetic (پەیوەست نەبوو بەجیناتەوە) دەكات تەنانەت لە سادەترین زیندەوەراندا و ئاماژە بە كاریگەری فراوانتر دەكات بۆ توێژینەوە و بەكارهێنانەكانی لەبواری بایۆلۆجی.

 

Top