یاسا، دزی كردن لە خێزان و منداڵ
لەم حاڵەتەدا دەتوانیت ببیت بە شاهید لە دژی پیاوەكەت مادەم منداڵی هەردوكتانە . ئەگەر منداڵەكەت سكاڵا بكات دەتوانی شاهیدی بدەیت دژی پیاوەكەت، كێن ئەو كەسانەی ناتوانن شاهیدی دژی یەكتر بدەن، بەپێی مادەی ٦٨ لە یاسای بنەما دادگەریە سزاییەكان دوو كەس بۆیان نیە دژی یەك شاهیدی بەن: هاوسەر، هاوسەر نابێتە شایەتحاڵ دژی هاوسەرەكەی، مەگەر لە سێ حاڵەت نەبێت: ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر یەكێك لە هاوسەرەكان بوو، ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر پارەكانی یەكێك لە هاوسەرەكان بوو، ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر منداڵی هاوسەرەكان بوو. دەبێ تاوانەكە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە بەرامبەر هاوسەرەكەی تر كرابێ، نە دایك و باوك دەبێتە شاهید دژی نەوەكەی، نە نەوە دەبێتە شاهێد دژی دایك و باوكی مەگەر لە دوو حاڵەت نەبێت: ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر یەكێك لە اصول و فروع كرابێت، ئەگەر تاوانەكە بەرامبەر پارەكانی كرابێت.