مریشك و هێلكەی رەش

مریشك و هێلكەی رەش

رەنگی مریشكەكان جۆراوجۆرن، بەڵام رەنگی هێلكە جێگیرە سپی و قاوەیی و هەندێ جاریش سووری كاڵ، لە ئێستادا جۆرە مریشكێك هێلكەی رەشیش دەكات، ئەمەش مریشكی ڕەشی ئەندەنوسیایە كە سەیرترین و گرانترین و دەگمەنترین جۆری مریشكە لە جیهاندا بە ناوی “مریشكی لامبۆرگینی” ناسراوە! نرخەكەی دەگاتە 2500 دۆلار و زۆر بەتامە. هەموو شتێك لەم مریشكەدا ڕەشە، بەبێ جیاوازی: پەڕ و دەنك و زمان و نینۆكەكانی و تەنانەت گۆشت و هێلكە و ئێسكەكانیش سەبارەت بە خوێنەكەی، سووری تۆخە، مەیلی ڕەشی هەیە.

 

Top