تۆڕباینی گەشتەوزە لە كوردستان دروست دەكرێت

تۆڕباینی گەشتەوزە لە كوردستان دروست دەكرێت

 دانا ڕەحمان، گەنجێكی زیرەك و خاوەن توانا و بەهرەیەكی زۆرە لە دروستكردن و داهێنان لە بواری میكانیك و تەكنەلۆژیادا، تا ئێستا چەندین پرۆژەی جۆراوجۆری هەیە، ئەوەی سەیرە خۆی دەرچووی زمانی كوردییە، بەڵام خولیای دروستكردنی كەرەستە میكانییەكانە، هەروەها چەندین داهێنانی هەیە كە لە جیهاندا لەلایەن زاناكانەوە كاریان لەسەر دەكرێت، دوا بەرهەمی دروستكردنی تۆڕباینی دروستكردنی كارەبایە بە بای بەهێز، ئەو داهێنانە بە گەشتەوزە ناسراوە، ئەو ئامێرە زیاتر لە وڵاتانی ئەوروپا دروست دەكرێت بە سوودوەرگرتن لە بوونی (با)ی بەردەوام بۆ دروستكردنی كارەبا، دانا ڕەحمان دەڵێت: «دوو تۆڕباینی گەشتیاریم دروست كردووە، خەڵك دەتوانێت بیباتە سەیران ودەشتودەر، هەروەها لەو شوێنەی كە كارەبای نییە و با لەوێدا بەهێزە، بۆ كارپێكردنی تەلەفزیۆن و ڕووناكی و شەحنكردنەوەی مۆبایل سوودی دەبێت، هەروەها دەكرێت ببێتە سەرچاوەیەكی وزە بۆ ناوچە شاخاوییەكان كە بەردەوام با لەوێ هەڵدەكەن، دەشتوانم ئەو پرۆژە بە شێوەی گەورە دروست بكەم، كە تۆرباینە گەورەكە تا دە ئەمپێر كارەبا دەدات، ئەوەی دووەمیش كە جگە لە (با) بە وزەی خۆریش كار دەكات.

Top