ژمارەی قوربانیانی زریانی هێلن لە ئەمریکا بۆ زیاتر لە ٩٠ کەس زیادی کردووە

ژمارەی قوربانیانی زریانی هێلن لە ئەمریکا بۆ زیاتر لە ٩٠ کەس زیادی کردووە

 

ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلول بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی گیانلەدەستدانی زریانی "هێلن" لە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا گەیشتووەتە زیاتر لە ٩٠ کەس.

بەگوێرەی ئاماری دەسەڵاتدارانی خۆجێی، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ئەیلول تەنها لە یەک بەش لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور لانیکەم 30 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەم زریانە شوێنەواری وێرانکاری لە چەندین ویلایەتی ئەمریکا بەجێهێشتووە و کارەبای ملیۆنان ماڵیش پچڕاوە دەزگا ناوخۆیی و میدیاییەکان لە کارۆلینای باکوور و باشووری جۆرجیا و تێنسی و ڤێرجینیا تا ڕۆژی یەکشەممە 93 مردنیان لە زریانی هێلن ژماردووە. کۆی گشتی لەم ویلایەتەدا بەهۆی ئەم زریانەوە ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top