بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومان ئیسرائیل دابوو

بەیروت بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ژێر بۆردومان ئیسرائیل دابوو

  

بە درێژایی شەوی ڕابردوو، سوپای ئیسرائیل بەیروت'ی پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج و بە زیاتر لە ٤٠ مووشەک ناوچە جیاجیاکانی بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل شەوی ڕابردوو چەند باڵەخانەیەکیان لە ناوچەی زاحییە باشووری بەیروت کە بە قەڵای چەکدارانی حزبوڵڵا دەناسرێت، بۆردومان کرد.

بە هۆی بوردومانی ئیسرائیلەوە دووکەڵێکی ڕەش باڵی بەسەر پایتەختدا کێشا و جێ جێ ئاگر دەبیندرا و شوێنی بۆردومانەکانیش بە تەواوی خاپوور کرا.

هاوکات سوپای ئیسرائیل شاری سوور لە باشوور و ناوچەی بیقاعی لە ڕۆهەڵاتی لوبنان کردە ئامانج و پێگەکانی حزبوڵڵای بۆردومان کرد.

تا ئیستا ئامارێکی ڕاستەقینە کە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل لەبەردەستدا نییە.

بەرپرسانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشەکانی ئەم دوایانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ٧٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top