سوپای ئیسرائیل ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر ھەشت خاڵی حزبوڵڵا لە لوبنان و سووریا
سوپای ئیسرائیل: "ھێرشی ئاسمانییمان کردووەتەوە سەر ھەشت خاڵی حزبوڵڵا لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا".
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر ھەشت خالی حزبوڵڵا لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا.
سوپای ئیسرائیل نەخشەیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەو ھەشت خاڵەی حزبوڵڵای دەست نیشان کردووە کە لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا، کراونەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەو ھەشت خاڵەی کە لەسەر سنووریی لوبنان و سووریا کراونەتەوە ئامانج، لەلایەن حزبوڵڵاوە بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی لە سووریاوە بۆ لوبنان، بەکار دەھێنران.
ھاوکات حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامی ئەو ھێرشە ئاسمانییانەی سوپای ئیسرائیل، ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی باکووری ئیسرائیل کرد.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە لەگەڵ ئاراستەکردنی مووشەک لە لوبنانەوە بۆ سەر باکووری ئیسرائیل، زەنگی ئاگادارکردنەو لە ژمارەیەک ناوچەی جوولەکەنشینی نزیک سنووری باشووری لوبنان، لێدراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل