باڵانسی وەستانی بزنە كێویەكان بەسەر شاخەكاندا
September 26, 2024
رەنگا و ڕەنگ
لە بەنداوی سینگینۆ كە دەكەوێتە حەوت كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئانترۆنا شیرانكۆ لە پیدمۆنتی ئیتاڵیا، دەتوانیت هەندێك لەم بزنەكێوییە شاخاوییانە ببینیت كە بەسەر دیوارەكەدا سەردەكەون. بەنداوی Ci ngino Dam بە نزیكەیی ستوونییە، بەرزییەكەی 160 پێیە و ئەم جۆرە بزنە كێوییانە كە سەردەكەون لە چیاكانی ئاڵپی ئەوروپا دەژین، سمی نەرمیان هەیە بنی پێیان وەكو پێڵاوێكی لاستیك وایە، ئەمانە شاخەوانێكی ناوازەن، بەڵام سەیركــــــــــردنیان كە بەسەر ئەم دیوارە ستوونییەدا سەردەكەون زۆر سەرنجڕاكێشە!