شێوەی فۆتۆن
توێژەران لە زانكۆی بێرمینگهام شێوەی فۆتۆنیان ئاشكرا كرد، ئەمەش پێشكەوتنێكی گەورەیە لە فیزیای كوانتەمی و زانستی ماددە دا، بە بەكارهێنانی مۆدێلێكی كۆمپیوتەری بێ هاوتا، زانایانی زانكۆی بێرمینگهام كارلێكێكی ئاڵۆزی نێوان ڕووناكی و ماددەیان سادە كردەوە. ئەم مۆدێلە وای لێكردن شتێكی نائاسایی دروست بكەن: یەكەم وێنەی دروستی فۆتۆن، كە لە نەخشە شەپۆلەكەیەوەwave function ی فۆتۆنەكەوە هەژمار كرا. لە كاتێكدا ناتوانرێت وێنەی فۆتۆنەكان بگرن، بەڵام ئەم داهێنانە سەرنجێكی پێشكەوتووانە دەخاتە سەر شێوەی فۆتۆنەكان لەكاتی دەرچونیاندا. سرووشتی فۆتۆنەكان (تەنۆلكەی تاكی ڕووناكین) كە وردەكارییەكانی نابینرێت تا نیشانی بدات كە چۆن لە ئەتۆم یان گەردیلەكانەوە دەردەچن و لەلایەن ژینگەكەیانەوە شێوە وەردەگرن. لەبەرئەوەی سرووشتی ئەم كارلێكردنەی نێوان ڕووناكی و ماددە دەبێتە هۆی ئەگەری بێسنوور بۆ بوونی ڕووناكی و بڵاوبوونەوەیان بەناو ژینگەی دەوروبەریدا، ئەم ئەگەرە بێسنوورە مۆدێلكردنی كارلێكەكان زۆر قورس دەكات، تەحەدایەكە كە فیزیكزانانی كوانتەمی بۆ چەندین دەیەیە كار بۆ چارەسەركردنی دەكەن.