یاسا، بەرگریی ڕەوا
مەبەست لە بەرگریی ڕەوا (الدفاع الشرعي) لادانی هەڕەشەی مەترسییەكی هەنووكەییە لەسەر گیان و موڵك و ماڵی بەرگریكار، یان كەسانی دیكە. لە یاسای سزاكانی عێڕاق – هەموار كراودا بە مافی بەرگریی ڕەوا (حق الدفاع المشروع) ناوی هاتووە و، لە پاڵ هەریەك لە «بەجێهێنانی ئەرك، بەكارهێنانی ماف»دا داندراوە و بە یەكێك لە هۆكارەكانی ڕێگەپێدان، پاڵپشت بە مادە (٤٢) لە یاسای سەرەوە، تاوان نییە ئەگەر كردەوەكە بە بەكارهێنانی مافی بەرگریی ڕەوا ڕوو بدات و ئەم مافەش هەیە ئەگەر ئەم مەرجانەی خوارەوە فەراهەم بوون:
١/ ئەگەر بەرگریكار مەترسییەكی هەنوكەیی بەدی كرد لە تاوانێك بۆ سەر گیان یان موڵك و ماڵ، پێی وابوو ئەم مەترسییە هەیە و باوەڕەكەی بنیاتنراو بوو لەسەر هۆكاری گونجاو.
٢/ نەتوانێت دەستی بگات بە دەسەڵاتی گشتی بۆ دورخستنەوەی ئەم مەترسییە لە كاتی پێویستدا.
٣/ لەبەردەمیدا هیچ ئامرازێكی دیكە نەبێت بۆ لادانی ئەم مەترسییە، هەڵسان بەم مافە یەكسانە بە بوونی هەڕەشە لە مەترسیی ئاراستەكراو بۆ گیانی بەرگریكار یان و موڵك و ماڵـی یان ئاراستەكراو بۆ گیانی كەسی دیكە یان موڵك و ماڵـی كەسەكە.