سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەندامی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی لقی دهۆك دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك ئەندامی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندووی لقی دهۆك دەكات

ڕۆژی سێشەممە 24ی ئەیلوولی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك پێشمەرگەی ئەندامی كۆمەڵەی شەهیدانی زیندوو، لقی دهۆك كرد.
ئەو پێشمەرگانە لە 19ی ئەیلوولی 2024 لە شاری دهۆكەوە بەپێ بەرەو سەلاحەددین بەڕێ كەوتن و دوای پێنج ڕۆژ ڕێكردن بەپێ گەیشتنە سەلاحەددین بە مەبەستی دیداریان لەگەڵ سەرۆك بارزانی و بەرزڕاگرتنی حەفتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی گەلی كوردستان و بەو بۆنە نیشتیمانی و مێژووییەوە پیرۆزباییان لە سەرۆك بارزانی كرد.
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو قارەمانانە كرد كە سەرباری دۆخی تەندروستیان بۆ یادێكی پیرۆزی نیشتیمانی زەحمەتیان كێشاوە و یادی ڕیفراندۆمیان بەرز ڕاگرتووە و هەروەها ستایشی ڕۆحی فیداكارانە و نیشتیمانپەروەرانەی ئەوانی كرد كە لە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا ئازایانە بەرگرییان لە خاك و نیشتیمان كردووە.

Top