بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە تایلەند؛ 33 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە تایلەند؛ 33 کەس گیانیان لەدەستدا

 

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی باران بارین گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٣ کەس زیادی کرد و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

بەهۆی لافاو و بارانبارینی وەرزی لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی تایلەند 33 کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆژنامەی « نیشن »ی تایلەند، لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خۆپاراستن و بەرەنگاربوونەوەی کارەساتە سروشتییەکان، بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە 24 ناوچە لە 7 پارێزگای ئەو وڵاتە هێشتا کاریگەرە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی باران بارینی زۆر گیانیان لەدەستداوە بۆ ٣٣ کەس زیادی کردووە و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.

لەم ڕاگەیاندنەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی بارانی بەخوڕەوە ٣٦ هەزار و ١٩٩ ماڵ ژێرئاوکەوتوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top