مانگرتنی کرێکارانی کارگەی سامسۆنگ لە هیندستان
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 10ی ئەیلول، سەدان کرێکار و کارمەندی سامسۆنگ لە هیندستان بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک مانیان گرت.
ئەم كارگەیە 20 بۆ 30 لەسەدی داهاتی ساڵانەی سامسۆنگ 12 ملیارد دۆلار بەرهەم دەهێنێت
کارگەی هیندستان یەکێکە لە دوو کارگەی سەرەکی سامسۆنگ لە دەرەوەی کۆریای باشوور، کە کۆمپانیاکە بۆ ئاسانکاری لە گواستنەوەی کەلوپەل و دابەشکردنی کەلوپەلەکاندا بەکاردەهێنێت.
لەكاتێكدا گەورەترین كۆمپانیای سامسۆنگ لە وڵاتی چینە، ئەم كۆمپانیایە دووەم گەورەترین کارگەی سامسۆنگە کە هەموو پێکهاتەکانی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی دروست دەکات.
سامسۆنگ نزیکەی 1800 کرێکاری هەیە لەو کارگەیەدا کە کەلوپەلی ئەلیکترۆنی بەکاربەر وەک مۆبایل و ساردکەرەوە و ئامێری جل شۆردن و تەلەفزیۆن بەرهەم دەهێنێت.
کرێکارانی ئەم كۆمپانیایە مانیانگرتووە و داوا دەكەن كە مووچەکانیان زیاد بکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل