بۆ زانیاریت، یادگەی مێشكی مرۆڤ

بۆ زانیاریت، یادگەی مێشكی مرۆڤ

بۆ زانیاریت

 

یادگەی مێشكی مرۆڤ

 

دوو جۆرەكەی یادگە(درێژخایەن و كورتخایەن):-

١- یادەوەری كورتخایەن : short term memory:-

 كە پێی دەوترێت بیرەوەری كاركردن، لە بەشی یان توێكڵی پێشەوە ڕوو دەدات، نزیكەی یەك خولەك زانیاری هەڵدەگرێت و توانای سنووردارە، بۆ نموونە توانات پێدەدات ژمارە تەلەفۆنێك كە كەسێك تازە پێی گوتوویت لەبیرت بمێنێت. هەروەها لە كاتی خوێندنەوەدا دەستوەردان دەكات، بۆ ئەوەی ئەو ڕستەیەی تازە خوێندووتەتەوە لەبیرت بێت، بۆ ئەوەی ڕستەی داهاتوو مانای هەبێت و لێت تێك نەچێت.

٢- یادەوەریی درێژخایەن : Long term memory:-بیرەوەریی درێژخایەن لە هیپۆكامپەسدا پڕۆسێس دەكرێت، كاتێك دەتەوێت شتێك بۆ ماوەیەكی زیاتر لە یادگەتدا بهێڵیتەوە چالاك دەبێت، ئەم بیرگەیە توانای ناوەڕۆك و ماوەی هێشتنەوەی بێسنووری هەیە، یادەوەریی كەسی و هەروەها زانیاری و چەندین شتی تری تێدایە.

 

 

Top