سەختترین و دژوارترین شوێن لەسەر زەویدا

سەختترین و دژوارترین شوێن لەسەر زەویدا

ئەنتاركتیكا باشووری گۆی زەوی سەختترین شوێنی زەوییە، هەركەسێك هەوڵی چوونە ناوەوەی بدات، دەبێت ڕووبەڕووی بای بەهێز و زریان و پلەی گەرمی بەستوو و پلەی گەرمی سارد ببێتەوە كە بۆ مرۆڤ كوشندە دەبێت. نە ژیان و نە ئاژەڵ و نە دار. تەنیا سەهۆڵ و تاریكی تا ئەو شوێنەی چاو دەیبینێت، ئەو گەڕانە دەڵێن كە هەوڵیان دا دیوارەكە ببڕن، ئەو دیوارەی كە جەماعەتی زەوی تەختە ! پێیان وایە زەوی بە دیوارێك دەورە دراوە خۆی لە ڕاستیدا دیواری سەهۆڵین و بەرزە! كە مرۆڤ لە وەرزی هاوینە چوونەتە سەری، بەڵام بەهۆی گەورەیی و ساردی شوێنەكەوە ناتوانن زیاتر برۆن چونكە هیچ پەیوەندیەك نامێنێ، ئەنتاركتیكا گەورەترین كۆگای سەهۆڵینە لەسەر زەوی. ئەم كیشوەرە 14.2 ملیۆن كیلۆمەتر چوارگۆشە دەگرێتەوە ئەگەر سەهۆڵەكەی بتوێتەوە، ئاستی دەریاكانی جیهان نزیكەی 6-9 مەتر بەرز دەبێتەوە چەندە وڵاتی وەك هۆڵەندا ژێر ئاو دەكەون و چەندین دورگە بوونی نامێنێ، ساردترین و سەخترین و بەرزترین كیشوەرە لەسەر زەوی. تەنانەت سیستەمی نێودەوڵەتی گەشتی ئاسمانی و دەریایی قەدەغە دەكات، چونكە یەكێكە لەو شوێنانەی زەوی كە مەحاڵە بچێتە ژوورەوە و لێی دەربچێت بە ئاسانی.

Top