ملیاردێری ناو پاس

ملیاردێری ناو پاس

ئەستەمە كەسانی ملیاردێر و ملیۆنێرەكان لە شوێنی گشتی بیبنیت، چونكە بە ئوتۆمبێل و فڕۆكەكانیان گەشت و هاتووچۆ دەكەن، ئەوە جانتا لەپشتەی دەیبینن (ئەندریا ئانیلی) ئیتاڵییە خاوەنی كۆمپانیاكانی(فیات، فیراریی، كرایسلەر، وە یانەی یوفانتس)ـە، سەروەتەكەی (13.5)ملیار یۆرۆیە، وەك كەسانی ئاسایی میترۆ بەكاردەهێنێت. هەندێ لە خاوەن سەرمایەكان وێڕای ئەوەی خاوەن هەموو شتێكن، كەچی هەندێكیان حەز بەو سادییە دەكەن، یان هەیانە لە هەژارییەوە دەوڵەمەند بووە، بۆیە بیری ئەو ژیانە هەژاری و سادییەی دەكات كە پێشتر تێیدا ژیاوە.

 

Top