یاسا، رەق و وروژاندن

یاسا، رەق و وروژاندن

وشەی ئیستفزازكردن بە واتای ورووژاندن و ڕقهەڵساندنی كەسی بەرامبەر دێت، بەگوێرەی یاسای سزاكانی عێڕاقی و یاسا جەزائییەكانی دیكە، ئیسفزازكردنی كەسی بەرامبەر بە تاوان ئەژمار نەكراوە، بەڵام كاتێك یەكێك كەسی بەرامبەری ئیستفزاز دەكات و بەهۆی ئەم ئیستفزازەوە كەسی بەرامبەر كردارێك بەرامبەری ئەنجام دەدات، كە تاوان بهێنێتە ئاراوە، ئەوا لە كاتی حوكمدان بە سەپاندنی سزا لە دژی لەلایەن دادگا ئەم ئیسفزازكردنە بۆ كەسی تاوانكار دەبێتە بیانوی سوككەر (عژر مخفف)، بەڵام لە حاڵەتێكدا ئەگەر هاتوو ئیستفزازكردنەكە گەیشتە قاڵبی ترسناكی و لە هەمان كاتیشدا ناڕەوا بێت بەرامبەر كەسی تاوانكار، هەروەك لە مادە (١٢٨) بڕگەی یەكەمی یاسای سزاكاندا هاتووە بیانوەكان یان لێخۆشبوون یان سوككەرن لە سزا، بیانوو نییە تەنیا لەو حاڵەتانەدا نەبێت كە یاسا دیارییان دەكات. جیا لەم حاڵەتانە ئەنجامدانی تاوان بە بیانووی سوككەر دادەنرێت لەبەر پاڵنەرەكانی شكۆمەندی یان لەبەر ووروژاندنی مەترسیدار لەلایەن تاوانلێكراو بە ناڕەوا.

 

Top